ئاگاداریەكی بەپەلە ئاڕاستەی مامۆستایان دەكرێت

كۆمپانیای ڕەسەن ئاگاداریەكی بەپەلە ئاراستەی مامۆستایان دەكات و داوایان لێدەكات كە سەردانیان بكەن بۆ ئەوەی شوقەكانیان ڕادەست بكرێت.
لە ڕاگەیەندراوێكی كۆمپانیای ڕەسەن كە وێنەیەكی دەست "سپی" كەوتوە هاتوە ئاگاداری ئەو مامۆستایانە دەكاتەوە كە ناویان هاتۆتەوە بۆ شوقەكانی (A15، A14،A13) بە زووترین كات پەیوەندی بكەن بە كۆمپانیای جێبەجێكارەوە بە مەبەستی وەرگرتنی شوقەكانیان و ڕادەست كردنی ئەو بڕە قەرزەی لایان ماوە.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئەوەش هاتوە كە لەسەر داوای یەكێتی مامۆستایان كۆمپانیا ئاسانكاری زۆری بۆ مامۆستایان كردوە و داوایان لێدەكات بۆ زانینی ئەو ئاسانكاریانە سەردانیان بكەن.



AM:10:01:20/04/2017