مەترسییەكی گەورە لەسەر سلێمانی ئاشكرادەكرێـت

سەرۆكی لیژنەی پیشەسازی و وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەهۆی تیكەڵ بوونی ئاوی ئاوەڕۆی شاروشارۆچكەكان و ناوچەكانی پیشەسازی بە ئاوی چەم و دەریاچە و بەنداوەكان گرفتی گەورە تەندروستی و سەلامەتی ئاو دەكات.

غالب محەمەد عەلی، سەرۆكی لیژنەی پیشەسازی و ووزە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی  بە "میللەت"ی راگەیاند " لەگەڵ هاوكارم دكتۆر رێبوار سەبارەت بە پرسی ژینگەو تەندروستی گشتی و پەرۆشیمان بۆ بەهاناوەچوونی نەوەی ئیستاو داهاتوو بۆ فەراهەمكردنی ژینگەیەكی دروست بۆ ژیان ئێمە وەكو لیژنەكەمان پێشنیازدەكەین كەلە پلانی ساڵی داهاتووی حكومەتی هەرێم و هەردوو وەزارەتی خوێندنی باڵاو پەروەردە دا  وە لە كۆبونەوەی ئەنجومەنی هەردوو وەزاتدا بڕیار بدەن كەلە قۆناغەكانی خویندنی بنەرەتی و ئامادەیی و زانكۆو پەیمانگاكاندا وانەی ژینگە و پاراستنی ژینگە بخوێندرێت".

باسی لەوەشكردووە،" ئەوان وەكو پشتگیریەك بۆ پێشنیازەكەیان چەند زانیاریەك دەخەنە ڕوو كە پاڵپشتن بۆ ئەوەی وانەی ژینگە لە قۆناغە جیاوازەكاندا بخوێندرێت".

سەرۆكی لیژنەی پیشەسازی و ووزە لەوبارەیەوە مەترسی پیسبوونی ئاوی هێناوەتەوە و دەڵێت" لەهەریمی كوردستان سی30 ملیار م3 ئاوی سەرزەوی و ٥ ملیار م3 ئاوی ژیر زەویمان هەیە، بەڵام بەهۆی تیكەڵ بوونی ئاوی ئاوەڕۆی شاروشارۆچكەكان و ناوچەكانی پیشەسازی و كارگە گەورەو بچوكەكان بە ئاوی چەم و دەریاچەو بەنداوەكان گرفتی گەورە لەداهاتودا رو لە ئاسایش و تەندروستی و سەلامەتی ئاو دەكات".



PM:04:48:20/04/2017