شاجوانی کوردستان ژالیا سیروان قسە لەسەر هەڵبژاردنی شاجوانی زانکۆکانی کوردستان دەکات و تەمەنا دەکات " ببیتە نموونەیەکی جوانی ئافرەتانی کورد".
ژالیا سیروان شاجوانی کوردستان بۆ ساڵی ٢٠١٦ کە دوێنێ خەڵاتی هەڵبژاردنی شاجوانی زانکۆکانی سلێمانی دابەشکرد، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام لە پۆستێکدا دەڵێت" زۆر پیرۆز بایی لە خاتوون شنروێ ئەکەم بۆ وەرگرتنی نازناوی شاجوانی زانکۆ و پەیمانگاکان بە دڵنیاییەوە شایستەی نازناوەکەیت و تەمەنا ئەکەم ببیتە نموونەیەکی جوانی ئافرەتانی کورد".
ناوبراو دەشڵێت" من وەک شاجوانی کوردستانی گەورە شانازی بە تۆ و ۳ بەژدار بووەکەی تر، ئەکەم ئێوە هەنگاوێکی گەورەتان ناوە سەرکەوتوو بن".
دوێنێ شەو لە ڕێوڕەسمێکدا بۆ یەکەمجار شاجوانی زانکۆکان لەسەر ئاستی پارێزگای سلێمانی لە هۆتێل ڕامادای شاری سلێمانی بە بەشداری چوار کچ کە هەریەکەیان نوێنەرایەتی زانکۆکەی خۆی دەکرد، لەو مەراسیمەدا شنروێ سالم کە خوێندکاری بەشی بازرگانی سلێمانییە وەک شاجوان دیاریکرا و دوای هەڵبژاردنیشی ڕایگەیاند "زۆر خۆشحالم ئەمشەو لەلایەن ئەو لیژنە پسپۆرەوە وەک شاجوان هەڵبژێردرام و توانیم ببم بە شاجوانی زانکۆی سلێمانی، پاش بەدەستهێنای ئەم نازناوە دەمەوێت خزمەتبکەم، یەکێک لەو پرۆژانەی دوایی مەراسیمە کە دەستیپیدەکەم کار کردنە بۆ ئەو منداڵانەی لەسەر شەقامەکان خەریکی ساوڵ و ئیشاوکارن بۆ ئەوەی دەست بە خوێندن بکەنەوە".
شاجوان لە لایەن لیژنەکەیەوە هەڵبژێردرا کە پێکهاتبوو لە هونەرمەند شوان عەتوف و شجوانی کوردستان، ژالیا سیروان و خانمە هونەرمەند کۆمسای.