ئەوقاف یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی دیاری كرد

بەرپرسێك لە‌ وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینیی پێشبینی دەكات یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی ئه‌مساڵ ۲٦ یان ۲۷ی مانگی ئایار‌ بێت.

مەریوان نەقشبەندی، بەڕێوەبەری پەیوەندییه‌كان و پێكه‌وه‌ژیانی ئاینی لە وەزارەتی ئەوقاف، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند : " هەرچەندە ئیستا ناکرێت هیچ پیشبینییەک لەسەر دیاریکردنی یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان بکرێت، بەڵام بەپێی بۆچوونی خۆم یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان، ۲٦یان ۲۷ی ئەم مانگە دەبێت".

ئەوەشی خستەڕوو، کە هیچ کاتێک هەرێمی کوردستان بۆ بڕیاردان لەسەر دیاریکردنی یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان، پشتی بە وڵاتان نەبەستووە، بەڵکوو بە پێچەوانەوە زۆر جار عێراق پشتی بە لێژنەی بینینی مانگ لە وەزارەتی ئەوقافی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەستووە، بۆ ئه‌وه‌ی یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز و جەژن، دیاری بكه‌ن.



AM:09:22:13/05/2017