كۆسرەت ڕەسوڵ لەسەر دەنگۆی كڕینی 360 شوقە لەئەڵمانیا هاتە دەنگ

نوسینگەی جێگری یەكەمی سكرتێری گشتی یەكێتی بەتوندی وەڵامی ئەو كەسانە دەداتەوە كە ناوی ئەویان گلاندوە بە پرسی كڕینی 360 سوقە لە ئەڵمانیا لە لایەن كەسێكی خەڵكی سلێمانیەوە و ڕاشیدەگەیەنێت دەبێت باجی یاسایی بدەن.

مەسعود مەلا هەمزه، سكرتێری‌ رۆژنامەوانی‌ كۆسرەت رەسوڵ‌ بە ڕۆژنامەی ئاوێنەی راگەیاندوە "بەوپەڕی‌ بێباكی‌‌و بێمنەتییەوە دەڵێین كێ بەڵگەو دوكیومێنتی‌ لایە لەسەر ئەو شوقانە زۆرمان پێخۆشە بڵاویبكاتەوە‌و ئەگەر سەلماندی‌ هی‌ ئێمەیە باهەمو رێوشوێنە یاساییەكان بگرێتەبەر”.

‎وتیشی " ئەوان بەدواداچونی‌ ورد بۆ بابەتەكە دەكەن بەمەبەستی‌ گەیشتنە سەرەداوەكانی‌، بۆ ئەوەی‌ داواكاری‌ گشتی‌ لێی‌ بپێچێتەوە‌و دادگاش یەكلایی‌ بكاتەوە تا ڕای‌ گشتی‌ بزانێت ئەو شوقانە هی‌ كێیەو بۆ لەمەودواش ئەو كولتوری تۆمەتباركردن‌و ناوزڕاندنە كۆتایی بێت‌و ئەوانەی بێ بەڵگە قسە دەكەن دەبێ باجە یاساییەكەشی بدەن”.



PM:02:30:16/05/2017