ئاكۆ سەنگاوی، پێشكەشكاری ڕادیۆی تەكسی و هونەرمەندی بواری كۆمیدیا دەستگیر كرا.
سەرچاوەیەك بۆ "سپی" ئاشكرایكرد ئەمڕۆ 18ی ئایار پێشمەرگە و هونەرمەند و پێشكەشكاری ڕادیۆی تەكسی ئاكۆ سەنگاوی لەلایەن هێزێكی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگەوە دەستگیركراوە.
سەرچاوەكە وتیشی "تا ئێستا هۆكاری دەستگیركردنەكەی نەزانراوە و تا ئێستاش دەستبەسەرە".
ئاكۆ سەنگاوی لە ٢١ی ئازاری ساڵی ١٩٨٤ جگە لەوەی وەك ئەكتەر بەشداری چەند فیلمێكی كردووە لە ئێستادا پێشمەرگەیە.