هەولێر.. لە شەڕی نێوان دوو دراوسێ ٣ کەس برینداربوون

ئێوارەی ئەمڕۆ لەگەڕەکی شادی هەولێر شەڕ لەنێوان دوو دراوسێ دروست بووە، بەهۆی شەڕەکە سێ کەس بریندارن و تەندروستی یەکیان باش نییە.

موقەدەم ئەردەلان، وتەبێژی ئاسایشی هەولێر لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند"  ئەو دوو خێزانەی شەڕەکە لە نێوانیان روویداوە دراوسێی یەکترن و کێشەیەکی کۆمەڵایەتی لەمێژینەیان هەیە، بەشێکی زۆری ئەوانەی شەڕەکەیان کردووە دەستگیرکراون".

وتیشی"  هێزەکانی ئاسایش و پۆلیس لەشوێنی رووداوەکەن و دۆخەکە ئاسایی کراوەتەوە".

بە گوێرەی زانیارییەکان یەکێکیان گولـلەیەک بەر رانی کەوتووە و حاڵی باش نییە، دووانەکەی دیکە بە بۆکس زامدار کراون و هەر سێیانیان هی یەک خێزانن.

گەڕەکی شادی دەکەوێتە رۆژئاوای شاری هەولێر نزیک شەقامی ١٠٠ مەتری.



PM:09:08:04/05/2024