مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بەهۆی کۆچی دوایی نەوشیروان مستەفاوە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند پێمان باشە یەکگرتنەوەی نێوان یەکێتی و گۆڕان بکەینە مژدانەی خەڵکی کوردستان و بەم یەکگرتنەوەیەش ڕۆحی کاک نەوشیروان شاد و ئاسودە بکەین.
لە ڕاگەیەندراوەکەی مەکتەبی سیاسیی و سەرکردایەتی یەکێتیدا هاتووە كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان، ئه‌ركێكی نیشتمانی و یاسایی، به‌ڵكو سیاسی چاره‌نوسازیشه.
سەبارەت بە ڕێککەوتنی نێوان ئەوان و گۆڕانیش، یەکێتی ڕایگەیاند " رێكه‌وتنی یه‌كێتی و گۆڕان، هاوكات خه‌بات بۆ جێ به‌جێ كردنی نه‌خشه‌رێگای یه‌كێتی، گرنگیه‌كی مێژوویان بۆمان هه‌یه و یه‌كێتی بێ درێغ له‌پێناویاندا تێده‌كۆشین".
شۆڕش حاجی وتەبێژی بزووتنەوەی گۆڕان ڕایگەیاند کاتژمێر هەشتی بەیانی ئەمڕۆ نەوشیروان مستەفا ڕێكخەری گشتیی بزوتنەوەی گۆڕان لە ماڵەكەی خۆی لە سلێمانی كۆچی دوایی كرد.
نەوشیروان مستەفا لە ساڵی ١٩٤٤ لە گەڕەکی سەرشەقامی شاری سلێمانی لەدایکبووە و لە ساڵی ١٩٦٧ کۆلێژی زانستە سیاسییەکانی زانکۆی بەغدای تەواو کردووە.
لە ساڵی ١٩٦٧ دا نەوشیروان مستەفا بووە بە ئەندامی لقی سلێمانی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێکە لە دامەزرێنەرانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە ساڵی ١٩٧٥ دا و تا ساڵی ٢٠٠٦ لە ناو یەکێتیدا کاری کردووە و جێگری سکرتێری گشتی یەکێتی بووە.
لە ٢٥ تەمووزی ٢٠٠٩ دا بزووتنەوەی گۆڕانی دامەزراند و لیستەکەی ٢٥ کورسی خولی سێیەمی پەرلەمانی بەدەستهێنا و لە خولی چوارەمیشدا گۆڕان ٢٤ کورسی پەرلەمانی بەدەستهێنا.
نەوشیروان مستەفا لە ساڵی ١٩٨١ هاوسەرگیری کردووە و دوو کوڕ و کچێکی هەیە بە ناوەکانی نما و چیا و چرا و چەندین کتێبی لە بواری مێژوویی و ڕۆژنامەگەریدا نوسیوە و زنجیرە کتێبێکیشی هەیە کە تایبەتە بە ژیانی سیاسی خۆی و ئەو ڕووداوانەی لە کاتی ئەنجامدانی کاری سیاسی‌دا ڕوویانداوە
دەقی ڕاگەیەندراوەکە:
راگه‌یاندنی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه
گه‌لی ئازادیخوازی كوردستان !
هه‌ڤاڵانی یه‌كێتی !
به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه، ئه‌مرۆ سه‌عات (8)ی سه‌رله‌به‌یانی، به‌رێز نه‌وشیروان مسته‌فا، رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، دوای ته‌مه‌نێكی درێژ له‌خه‌بات و كۆڵنه‌دان و به‌رپرسیارێتی مێژوویی له‌ساڵانی په‌نجاكانه‌وه هه‌تا ئه‌مرۆ، به‌هۆی نه‌خۆشیه‌وه، ژیان ئاوایی لێكردین.
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، له‌كاتێكدا به‌خه‌مێكی قوڵه‌وه، له‌م رۆژه خه‌مباره‌دا، به‌ناوی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌رجه‌م ئۆرگانه‌كان و پێشمه‌رگه‌كانی یه‌كێتیه‌وه، كۆچی دوایی به‌رێز (نه‌وشیروان مسته‌فا)مان زانی و به‌م بۆنه‌یه‌وه، هاوخه‌می بۆ مناڵه‌كانی و كه‌سوكارو هاوڕێبازه‌كانی، له‌هه‌مان كاتدا، بۆ ته‌واوی ئه‌ندامانی یه‌كێتی و هێزی پێشمه‌رگه و كه‌سوكاری شه‌هیدان و تێكرای گه‌له‌كه‌مان، ده‌رده‌برین، دوپاتیشی ده‌كه‌ینه‌وه كه‌وا:
یه‌كێتی و گه‌له‌كه‌مان، له هه‌لومه‌رجێكدا، به‌شكۆوه كۆچی دوایی رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، بۆ دونیای نه‌مری به‌رێده‌كه‌ین، ئاشكراشه یه‌كێتی و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ساڵێكه رێكه‌وتنی سیاسی دووقۆڵیمان هه‌یه. به‌ڵام، جێی داخه، هێشتا كۆده‌نگی نیشتمانیی لایه‌نه سیاسیه‌كان، دوای هه‌وڵێكی بێ‌وچان، به‌تایبه‌ت له‌لایه‌ن یه‌كێتی-یه‌وه، نه‌گه‌یشتۆته ئه‌نجام، سه‌ره‌نجام، په‌رله‌مانیش كارا نه‌كراوه‌ته‌وه. ئێمه وه‌كو یه‌كێتی له‌م كاته‌شدا رایده‌گه‌یه‌نین كه‌وا:
- چاره‌سه‌ری كێشه‌كان، له‌ناو هێزه سیاسیه‌كان، بۆ هه‌موو ئه‌گه‌ره سیاسیه‌كان، زۆر به‌گرنگ ده‌زانین.
- كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان، ئه‌ركێكی نیشتمانی و یاسایی، به‌ڵكو سیاسی چاره‌نوسازیشه.
- رێكه‌وتنی یه‌كێتی و گۆڕان، هاوكات خه‌بات بۆ جێ به‌جێ كردنی نه‌خشه‌رێگای یه‌كێتی، گرنگیه‌كی مێژوویان بۆمان هه‌یه و یه‌كێتی بێ درێغ له‌پێناویاندا تێده‌كۆشین.
له‌كۆتایشدا ده‌ڵێن: سه‌ره‌رای جیاوازییه‌كانی نێوانمان، پێمان باشه دواچاره‌سه‌ری نێوان یه‌كێتی و گۆڕان، هه‌روه‌كو چه‌ندین جار گوتومانه، به‌یه‌كگرتنه‌وه‌ی هه‌ردوولامان، مژدانه‌ی گه‌له‌كه‌مان بێ و به‌م یه‌كگرتنه‌وه‌یه‌ش، رۆحی كاك نه‌وشیروان وه‌كو هاوڕێ دێرینی جه‌نابی مام جه‌لال و تێكۆشه‌رێكی دامه‌زرێنه‌ری یه‌كێتی و رۆڵی مێژوویی له خه‌باتی مێژوویی شۆڕشی نوێ دا، شاد و هه‌ستی هاوڕێیه‌تی و هاوخه‌باتی مام جه‌لال-یش ئاسوده ده‌بێ، بێگومان ئه‌ندام و جه‌ماوه‌ری هه‌ردوولایه‌نیشمان ساز ده‌بن بۆ راپه‌راندنی باقی ئه‌ركه‌كانی دیموكراسی و كوردایه‌تی، له‌پێشه‌وه‌دا، ئه‌ركی ریفراندۆم و له ئاكامیشدا سه‌ربه‌خۆیی كوردستانیش.
گیانی كاكه (نه‌وه)، شاد بێ و ته‌مه‌نی بۆ مناڵه‌كانی درێژ‌و ئامانجه‌كانی یه‌كریزی هێزه‌كانمان و رێكه‌وتنی نێوانیشمان، به‌دی بێن.
مه‌كته‌بی سیاسی
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان