یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بە فەرمی بڕیاریدا
کە ئەمساڵ بە بۆنەی کۆچیی دوایی نەوشیروان مستەفاوە بە هیچ شێوەیەک یادی یەکێتی
نیشتیمانی کوردستان نەکرێتەوە.
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، بەرپرسی ڕێکخستنەکانی دەرەوەی
یەکێتی ڕایگەیاند "وه‌ك ئاگادارن بۆ به‌رز ڕاگرتنی چل و دووهه‌مین
ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتیه مه‌زنه‌كه‌مان بڕیارماندابوو كه ئه‌مساڵ ئه‌و
یاده پیرۆزه له كه‌ركوكی قودسی كوردستان بكه‌ینه‌وه و كه‌مپه‌ینی هه‌موومان له
كه‌ركوك ده‌بین ڕابگه‌یەنین".
هەروەها وتوشیەتى "وه‌ك وه‌فایەك بۆ كاك نه‌وشیروان،
سه‌ركرده خاكیه خۆشه‌ویسته‌كه‌ی یه‌كێتی و گۆڕان و رێز و حورمه‌تێك بۆ فرمێسكه‌كانی
چاوی مامی گه‌وره و ئازیزمان به له ده‌ستدانی برا و هاورێ و هاوخه‌باته‌كه‌ی...
بڕیارماندا كه ئه‌مساڵ یادی یه‌كێتی ته‌نیا له ناو دڵماندا بكه‌ینه‌وه و ئاهه‌نگ
نه‌گێڕین".
نەوشیروان
مستەفا لە ساڵی ١٩٤٤ لە گەڕەکی سەرشەقامی شاری سلێمانی لەدایکبووە و لە ساڵی ١٩٦٧
کۆلێژی زانستە سیاسییەکانی زانکۆی بەغدای تەواو کردووە.
لە ساڵی ١٩٦٧ دا
نەوشیروان مستەفا بووە بە ئەندامی لقی سلێمانی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێکە
لە دامەزرێنەرانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە ساڵی ١٩٧٥ دا و تا ساڵی ٢٠٠٦ لە
ناو یەکێتیدا کاری کردووە و جێگری سکرتێری گشتی یەکێتی بووە.
لە ٢٥ تەمووزی ٢٠٠٩ دا بزووتنەوەی گۆڕانی
دامەزراند و لیستەکەی ٢٥ کورسی خولی سێیەمی پەرلەمانی بەدەستهێنا و لە خولی
چوارەمیشدا گۆڕان ٢٤ کورسی پەرلەمانی بەدەستهێنا.
نەوشیروان مستەفا لە
ساڵی ١٩٨١ هاوسەرگیری کردووە و دوو کوڕ و کچێکی هەیە بە ناوەکانی نما و چیا و چرا
و چەندین کتێبی لە بواری مێژوویی و ڕۆژنامەگەریدا نوسیوە و زنجیرە کتێبێکیشی هەیە
کە تایبەتە بە ژیانی سیاسی خۆی و ئەو ڕووداوانەی لە کاتی ئەنجامدانی کاری سیاسی‌دا
ڕوویانداوە.