بەڕێوەبەری ئێن ئاڕ تی ئازادکرا

کەناڵی ئێن ئاڕ تی بڵاویکردەوە ئەمڕۆ لە دادگای کەلار ئاوات عەلی بەڕێوەبەری ئێن ئاڕ تی دوای ڕۆژێک لە دەستبەسەرکردنی بە کەفالەت ئازادکرا.

ئەمڕۆ کەناڵی ئێن ئاڕ تی ڕایگەیاند "دادگای کەلار ئاوات عەلی بەڕێوەبەری ئێن ئاڕ تی ئازاد کرد بە کەفالەتی شەش ملیۆن دینار، لەسەر هەردوو سکاڵای بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتێک لەسەر دزینی شیر و دیبی و سکاڵایەکی دیکەی دادوەری دادگاکە'.

ئەمەش لە کاتێکدا دێت دوێنێ ئاوات عەلی بەڕێوەبەری ئێن ئاڕ تی، چووە دادگای کەلار و دادوەر بڕیاریدا پاش ١٤ ڕۆژ لە دەستبەسەرکردنی ئارام بەختیار ئازاد بکرێت بە کەفالەت و ئاوات عەلی بەڕێوەبەری ئێن ئاڕ تی دەستبەسەر بکرێت، بەڵام ئەمڕۆ ئاوات عەلی بە کەفالەت ئازاد کرا.



PM:12:19:05/06/2017