ریاڵ مەدرید پاداشتی زیدان دەداتەوە


لە ژمارەی ئەمرۆ شەممەی رۆژنامەی ئاسدا بڵاوی کردۆتەوە یانەی ریال مەدرید دەیەوێت پاداشتی زیدانی راهێنەری یانەکەی بداتەوەو گرێبەستی ئەو راهێنەرەنوێ بکاتەوە، ئەمەش پاش ئەوەی توانی هەردوو نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپاو لالیگا بۆ یانەی ریاڵ مەدرید بە دەست بێنێت.

بە پێی هەواڵەکەی رۆژنامەی ئاس یانەکە بڕیاری داوە تا سالی ٢٠٢٠ بۆندی زیدان درێژ بکاتەوەو موچەی ساڵانەکەشی زیاد بکات.

زیدان لە ئیستادا تا ساڵی ٢٠١٨ گرێبەستی هەیەو وەرزی داهاتووش بڕیاری مانەوەی لە مەدرید داوە.



PM:12:10:10/06/2017