خوشك و برایەك گیانیان لەدەستدا

خوشك و برایەك كە دانیشتووی گوندی قەمتەرانن لە ئاوێكی نزیك گوندەكەیان خنكان.

ئێوارەی دوێنێ كاتژمێر 5:40 خولەك دوو منداڵ بە ناوەكانی ( ئـ .مـ . حـ ) تەمەن 5 ساڵان ڕەگەزی مێ، ( ئـ .مـ . حـ ) تەمەن 4 ساڵان، ڕەگەزی نێر كە خوشك و بران، خنكان.

ئەو خوشك و برایە دانیشتووی گوندی قەمتەران پاش ئەوەی لە گوندەكەیان كە سەر بەناحیەی چوارقوڕنە قەزای ڕانیەیە، دەچن بۆ ڕووبارێكی نزیك گوندەكەیان بۆ مەلەكردن بێ ئەوەی هیچ كەسێكیان لەگەڵدا بێت و بەو هۆیەوە هەردوكیان لەناو ئاودا خنكان.

پاش توێكاری و ڕێوشوێنی پزیشكی هەردوو تەرمەكە ڕادەستی كەسوكارەكەیان كرایەوە و ڕێكاری یاسایی گیراوەتەبەر و لێكۆڵینەوەش لە ڕوداوەكە بەردەوامە.

ئا/ ئەمیر حسن




PM:01:40:12/06/2017