یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ئاشکرایدەکات پاش گفتوگۆیەکی بەرپرسانە لەگەڵ پارتی ڕێککەوتووین لەسەر کاراکردنەوەی پەرلەمان بە دەستەی سەرۆکایەتی فەرمی پەرلەمانەوە.
کەمێک لەمەوبەر یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە "دواى گفتوگۆیه‌كى به‌رپرسانه له‌سه‌ر پرسه سه‌ره‌كییه‌كانى نیشتمانى و كوردایه‌تى كۆمه‌ڵێك بۆچوونى هاوبه‌شى مێژوویی ساغكرانه‌وه، هه‌ره گرنگیان كاراكردنه‌وه‌ى په‌رله‌مان و كردنه‌وه‌ى په‌رله‌مانیشه به ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى فه‌رمى په‌رله‌مانه‌وه".
یەکێتی لە بەیاننامەکەیدا دەڵێت "ئەمڕۆ یەکێتی و پارتی کۆبوونەوە و ئێمه له یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان ناڵێین مژده‌بێ بۆ خه‌ڵكى كوردستان، به‌ڵكو وه‌ك ئه‌ركى یاسایی و سیاسی و دیموكراسی خۆمان توانیبێتمان له كۆبوونه‌وه گشتییه‌كانى هێزه سیاسییه‌كان و كۆبوونه‌وه تایبه‌تییه‌كانى یه‌كێتى و پارتى و كۆبوونه‌وه دوو قۆڵییه‌كانى یه‌كێتى و لایه‌نه سیاسییه‌كان هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ به‌ڕێز مه‌سعود بارزانى توانیومانه بڕیار و په‌یامى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى و مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان به شێوه‌یه‌كى گونجاوى دوور له هه‌ڵچوون و داچوون و موزایه‌ده‌ى سیاسی ئارام ئارام بگه‌یه‌نین و بیگه‌یه‌نینه ئه‌نجام".
لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە "ئومێده‌وارین ئه‌م هه‌نگاوه باشه هه‌نگاوى باشتری به‌دواوه‌بێ و هه‌موو پێكه‌وه له‌ناو هۆڵی شه‌رعى په‌رله‌مان وه‌ك باڵاترین مه‌رجه‌عى یاسادانان دوور له گۆشه‌گیری حزبایه‌تى ئه‌ركه سیساسی و یاسایی و دیموكراتییه‌كانمان راپه‌ڕێنین، هاوكات حكومه‌تیش یه‌كبگرێته‌وه به ئومێدی ئه‌وه‌ى هه‌موومان پێكه‌وه كێشه‌ى ته‌نگ پێهه‌ڵچنراوى گوزه‌رانى خه‌ڵك چاره‌سه‌ر بكه‌ین و زه‌مینه‌یه‌كى ره‌خساو بۆ ریفراندۆمێكى كۆده‌نگى نیشتمانى كه په‌رله‌مان په‌سه‌ندى بكات و به‌هه‌موو لایه‌ك جێبه‌جێی بكه‌ین".
یەکێتی نیشتمانی لە ڕاگەیەندراوەکەیدا ئەوەشی وتووە " بە ئه‌ركى خۆمانى ده‌زانین جه‌خت بكه‌ینه‌وه كه رێككه‌وتن له‌سه‌ر ورده‌كارى ئه‌م بڕیاره گشتییانه ئه‌ركى نه‌ته‌وه‌یی و یاسایی و كۆمه‌ڵایه‌تى هه‌موو لایه‌كمانه، به تایبه‌تى له‌م قۆناغه‌دا كه ناوچه‌كه به قۆناغێكى سیاسیا تێده‌په‌ڕێ، كه ئه‌گه‌ر و نیگه‌رانى سیاسی ئیقلیمى جۆراوجۆری تیایه، به تایبه‌تى دواى شه‌ڕی داعش".