بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ چەند بڕیاری گرنگی دەركرد
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی له‌باره‌ی پێشانگاكانی كڕین و فڕۆشتنی ماتۆڕ و گواستنه‌وه‌ی شوێنی فڕۆشتنیان كۆمه‌ڵێك بڕیاری نوێی دەركرد.
رادیۆی ترافیكی سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی كۆمه‌ڵێك بڕیاری نوێی بڵاوكرده‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد "سه‌رجه‌م پێشانگاكانی كڕین و فڕۆشتنی ماتۆڕ له سلێمانی، كه ژماره‌یان (١٠) كۆمپانیایه، ده‌بێت له ماوه‌ی (٣٠) رۆژدا مۆڵه‌تی كڕین و فڕۆشتنی ماتۆڕسكیل ده‌ربهێنن، به‌پێچه‌وانه‌وه پاش ئه‌و ماوه دیاریكراوه و ده‌رنه‌هێنانی مۆڵه‌ت، پێشانگاكانیان داده‌خرێت".
له‌باره‌ی بڕیارێكی نوێی دیكه‌ی هاتوچۆی سلێمانییه‌وه، رایگه‌یاند "گواستنه‌وه‌ی شوێنی فڕۆشتنی ماتۆڕسكیله‌كان بۆ ده‌ره‌وه‌ی زاڵگه (خاڵی پشكنین)ه‌كان، به‌مه‌ش ئاسایش ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر چاودێریكردنیاندا ده‌بێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد "هه‌ر ماتۆڕسكیلێك تۆماری فه‌رمی و شۆفێره‌كه‌ی مۆڵه‌تی فه‌رمی نه‌بێت، ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت".
راشیگه‌یاند "هه‌ریه‌كه له لایه‌نه‌كانی ئاسایش و پۆلیس پاڵپشتی هاتوچۆ ده‌كه‌ن بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌م بڕیارانه، كه جێبه‌جێكردنیان ده‌بنه هۆكارێك بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی قه‌ره‌باڵغی ناو بازاڕ و شوێنه گشتییه‌كان، كه تیایدا مامه‌ڵه‌ی كڕین و فڕۆشتن به ماتۆڕه‌وه ئه‌كرێت".
PM:02:34:15/06/2017