لەم کاتەدا ئینتەرنێت لە کوردستان ڕادەگیرێت

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا لەكاتی تاقیكردنەوەكانی پۆلی نۆ و 12ی ئامادەیی هێڵەكانی ئینتەرنێت بۆ ماوەی سێ كاتژمێر ڕابگیرێت، و لە هەفتەیەکدا چوار ڕۆژ جێبەجێ دەکرێت.

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕێنماییەكی لەسەر ڕاگرتنی هێڵی ئینتەرنێت لەڕۆژانی تاقیكردنەوەكانی پۆلی نۆ و 12ی ئامادەیی ناردووە بۆ هێڵەکانی ئینتەرنێت و بەگوێرەی بڕیارەكە پێویستە لەو ڕۆژانەی تاقیكردنەوەكانی تێدا ئەنجام دەدرێت لە كاتژمێر شەشی سەرلەبەیانیەوە تاوەكو نۆی سەرلەبەیانی هێڵەكانی ئینتەرنێت ڕابگیرێت.

تاقیكردنەوەكانی پۆلی نۆی هەفتانە لەڕۆژانی یەك شەممان و چوار شەممان تاقیكردنەوەی پۆلی نۆ دەبێت و ڕۆژانی دوو شەممەو پێنج شەممە تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12ی ئامادەی دەبێت.



PM:10:15:17/06/2017