رۆژەكانی پشووی جەژنی ڕەمەزان دیاریكرا

بەپێی گشتاندنێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان پشووی جەژنی ڕەمەزان بە (3) ڕۆژ دیاری كراوە.

بەپێی گشتاندنەكە، كە بە ژمارە (2150) لە (18-3-2015) بە ئیمزای نێچیرڤان ئەحمەد، سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم دەرچووە بە هاوپێچ لەگەڵیدا خشتەی پشووەكانی فەرمانبەران دیاری كراوە.

بەپێی خشتەكە پشووی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز (3) ڕۆژە. بەهۆی ئەوەی ئەمساڵ یەكەم ڕۆژی جەژن پێدەچێت بكەوێتە یەك شەممە یان دوو شەممە (25 و 26ی حوزەیرانی 2017)، بۆیە حكومەتی هەرێم هیچ بڕیارێكی نەداوە، كە پشووەكە زیاد دەكات یان وەك خۆی دەمێنێتەوە.



PM:03:40:18/06/2017