کەشناسی هەرێم باری کەش و هەوای ڕۆژانی جەژنی بڵاوکردەوە

بەڕێوەبەرایەتى گشتى کەشناسی و بومەلەرزەزانى هەرێم بارى کەشوهەوای ڕۆژانى جەژنى ڕەمەزانى بڵاوکردەوە ڕایدەگەیەنێت پلەکانى گەرما ڕۆژانە بەرزدەبێتەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتى گشتى کەشناسی و بومەلەرزەزانى هەرێمدا هاتووە "بەهۆى کاریگەرى نزمە پاڵەپەستۆى گەرمى وەرزى ساڵانە لەسەر هەرێمى کوردستان پێشبینى دەکەین تا کۆتایی هەفتەى داهاتوو ئاسمان ساماڵ بێت و ڕۆژانەش 1 بۆ 3 پلەی گەرما بەرزبێتەوە.

ئاماژەى بەوەشکردووە، بەرزترین پلەکانى گەرما تا کۆتایی هەفتە لە نێوان 40 بۆ 46 پلەدا دەبێت.

بەپێی پێشبینی هەندێک لە بەرپرسانی وەزارەتی ئەوقاف سبەینێ 25ى حوزەیران یەکەم ڕۆژى جەژنى ڕەمەزانە و وەزارەتى ئەوقافی هەرێمیش ڕایگەیاند، ئەمشەو یەکەم ڕۆژى جەژن دیاریدەکەن، بەو پێیەش هەرێمی کوردستان جەژنێکی گەرم بەڕێ دەکات.


PM:12:44:24/06/2017