یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لەسەر
ڕاگەیەندنی شکست هێنانی داعش لە موسڵ ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
لەو ڕاگەیەندراوەدا هاتووە" یه‌كێتیی نیشتمانیی
كوردستان، له‌كاتی خۆیداو له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا له(10)ی حوزه‌یرانی ساڵی 2014، كه‌وتنی
موسڵی به‌سه‌ره‌تایه‌كی مه‌ترسیدار ناوبرد‌و رایگه‌یاندبوو " گۆڕینی ستراتیژی
عه‌سكه‌ری تیرۆریستان، له تاكتیكی شه‌ڕی لابه‌لای ڕه‌شه‌كوژییه‌وه، بۆ هێرشی به‌ره‌یی
فراوانی كۆنتڕۆڵكردنی پارێزگاكان، رووداوی راگوزه‌ر نییه‌و په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆی
به پیلانی فراوانی ناوچه‌كه‌و هێزه كۆنه‌په‌رسته‌كانه‌وه هه‌یه، ئاشكراشه، ئه‌مجۆره
ستراتیژه‌ی شه‌ڕی به‌ره‌یی فراوان، توانای عه‌سكه‌ری و لۆجستی زۆر‌و زه‌به‌ندی ده‌وێ،
كه به‌بێ پشتیوانی ده‌وڵه‌تان، له دۆخێكی وه‌كو عیراقدا، مه‌حاڵه ئه‌و توانایانه،
دابینبكرێن".
هەر لەو ڕاگەیەندراوەی یەکێتیدا نوسراوە
" له‌رووی مرۆییشه‌وه،
هه‌رێمی كوردستان زیاتر له‌دوو ملیۆن ئاواره‌ی له‌خۆگرت، سه‌رباری بوونی قه‌یرانی
دارایی به‌باشترین شێوه پێشوازیان لێكراو گه‌لی كوردستانیش نمونه‌یه‌كی به‌رزی
لێبورده‌یی‌و پێكه‌وه‌ژیان و مرۆڤدۆستی پێشكه‌شكرد."
دەقی ڕاگەیەندراوەکە
راگه‌یاندنی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
به‌بۆنه‌ی شكستی تیرۆریستانی داعش له‌شاری موسڵ
ئه‌مرۆ (29/6/ 2017) سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی فیدرال به‌ره‌سمی
تێكشكاندنی تیرۆریستانی داعشی له‌شاری موسڵ راگه‌یاند، كه سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌رو
له‌هه‌مان مانگدا داعش وه‌ك پایته‌ختی خه‌لافه‌ته‌كه‌ی دیاری كرد.
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، له‌كاتی خۆیداو له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا
له(10)ی حوزه‌یرانی ساڵی 2014، كه‌وتنی موسڵی به‌سه‌ره‌تایه‌كی مه‌ترسیدار
ناوبرد‌و رایگه‌یاندبوو " گۆڕینی ستراتیژی عه‌سكه‌ری تیرۆریستان، له تاكتیكی
شه‌ڕی لابه‌لای ڕه‌شه‌كوژییه‌وه، بۆ هێرشی به‌ره‌یی فراوانی كۆنتڕۆڵكردنی
پارێزگاكان، رووداوی راگوزه‌ر نییه‌و په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆی به پیلانی فراوانی
ناوچه‌كه‌و هێزه كۆنه‌په‌رسته‌كانه‌وه هه‌یه، ئاشكراشه، ئه‌مجۆره ستراتیژه‌ی
شه‌ڕی به‌ره‌یی فراوان، توانای عه‌سكه‌ری و لۆجستی زۆر‌و زه‌به‌ندی ده‌وێ، كه به‌بێ
پشتیوانی ده‌وڵه‌تان، له دۆخێكی وه‌كو عیراقدا، مه‌حاڵه ئه‌و توانایانه،
دابینبكرێن".
دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م له‌كه‌وتنی موسڵ، داعش په‌لاماری ناوچه
دابرێنداروه‌كانی كوردستانی دا. له‌شه‌نگال، كوردانی ئێزیدی جینۆساید كرد‌و هه‌زاران
هاوڵاتی مه‌ده‌نی شه‌هید‌و برینداربوون‌و سه‌دانی تریش بێ سه‌روشوێنكران یان دوور
له‌هه‌موو ماف‌و به‌هایه‌كی مرۆڤ، وه‌ك كۆیله مامه‌له‌یان پێوه‌كرا‌و ژماره‌یه‌ك
شار‌و شارۆچكه‌و گوندیش كاوڵكران. یه‌كێتی پێشتر‌و له‌هه‌مان به‌یاننامه‌دا هۆشداری
دابوو له‌باره‌ی بوونی مه‌ترسی له‌سه‌ر ناوچه دابرێندراوه‌كان و ده‌ستپێكردنی
هێڕش و دژه‌هێڕش بۆ سه‌ر داعش.
له‌كاتێكدا به‌بۆنه‌ی تێكشكاندنی تیرۆریستانی داعش له موسڵ،
پیرۆزبایی له‌گه‌لی كوردستان‌و گه‌لانی عێراق‌و هه‌موو ئازادیخوازان‌و
دیموكراسیخوازان ده‌كه‌ین، سه‌ری رێز له‌ئاست گۆڕی پیرۆزی شه‌هیدان داده‌نوێنن، كه
گیانی خۆیان به‌ختكرد له‌پێناوی پاراستنی كوردستان‌و مرۆڤایه‌تی، له‌دڕندایه‌تی
تیرۆریستانی داعش. سڵاوی خۆراگریش بۆ برینداره‌كان‌و كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدانیش
ده‌نێرین.
به‌سڵاوێكی گه‌رمیشه‌وه پیرۆزبایی له‌هێزی پێشمه‌رگه‌ی
كوردستان، هێزه‌كانی دژه‌تیرۆرو ئاسایشی ناوخۆ، پێشمه‌رگه دێرینه‌كان‌و خۆبه‌خشه‌كان،
هه‌موو هێزه تێكۆشه‌ره‌كانی تری ناو سه‌نگه‌ری روبه‌روبونه‌وه‌ی تیرۆر ده‌كه‌ین،
كه داعشیان روبه‌روی شكستی گه‌وره كرده‌وه‌و بوونه سیمیولی ئازایه‌تی‌و
پاراستنی مرۆڤایه‌تی. گورزه كه‌مه‌رشكێنه‌كانی پێشمه‌رگه داعشی زیاتر لاوازكرد‌و
سه‌ركه‌وتنی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی هێزه‌كانی عێراقیش ئاسانتركرد.
له‌رووی مرۆییشه‌وه، هه‌رێمی كوردستان زیاتر له‌دوو ملیۆن
ئاواره‌ی له‌خۆگرت، سه‌رباری بوونی قه‌یرانی دارایی به‌باشترین شێوه پێشوازیان
لێكراو گه‌لی كوردستانیش نمونه‌یه‌كی به‌رزی لێبورده‌یی‌و پێكه‌وه‌ژیان و
مرۆڤدۆستی پێشكه‌شكرد.
ڕزگاركردنی موسڵ وه‌ك پایته‌ختی خه‌له‌فه‌ته‌كه‌ی داعش، له‌رووی
مه‌عنه‌ویی‌و ستراتیژییه‌وه سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌یه‌و كۆتاییهاتنی قۆناغێكی سه‌خت‌و
خوێناوی جه‌نگی روبه‌رووبونه‌وه‌ی تیرۆر‌و توندڕه‌وییه. به‌ڵام به‌مانای
كۆتاییهاتنی مه‌ترسی تیرۆر‌و توندڕه‌وی له‌ناوچه‌كه‌دا نایه‌ت، چونكه هێشتا ئه‌ركی
گرنگ‌و قۆناغی تری تێكشكاندن‌و ڕیشه‌كێشكردنی تیرۆر ماوه، كه گرنگترینیان بریتیه
له:
1. ستراتیژی فكری و گۆڕانكاریی كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ ریشه‌كێشكردنی بیری
داعش په‌سه‌ند بكری، هه‌روه‌ها به‌گژاچوونه‌وه‌و بنه‌بڕكردنی ئه‌و هۆكارانه‌ی زه‌مینه‌ی
به‌رهه‌مهێنانی بیری توندڕه‌وی‌و تیرۆر ده‌ره‌خسێنن له‌كۆمه‌ڵ.
2. ووشكردنی سه‌رچاوه دارایی‌و ماڵی‌و لۆجستیه‌كانی تیرۆر، كه
پێویستی به‌هه‌ماهه‌نگی نێوده‌وڵه‌تی‌و رێوشوێنی یاسایی‌و سه‌ربازی فراوان هه‌یه.
3. كردنه‌وه‌ی كه‌یسی یاسایی بۆ تاوانه‌كانی داعش له‌دادگا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان‌و
به‌جینۆسایدناساندنی تاوانه‌كانی داعش له‌سه‌رئاستی په‌رله‌مانی وڵاتان، به‌تایبه‌تی
جینۆسایدكردنی كوردانی ئێزیدی‌و ڕزگاركردن‌و ئاشكردنی چاره‌نوسی رفێنراوو بێسه‌روشوێنكراوه‌كان.
4. درێژه‌پێدانی هێرش‌و ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازی‌و ئه‌منیه‌كان له‌لایه‌ن
هاوپه‌یمانان‌و پێشمه‌رگه‌و سوپای عێراق، بۆ له‌ناوبردنی یه‌كجاره‌كی تیرۆریستانی
داعش به‌تایبه‌تی ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی حه‌ویجه و پرچه‌ككردن‌و مه‌شقپێكردنی
زیاتری هێزی پێشمه‌رگه.
5. ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه وێرانكراوه‌كان‌و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی
ئاواره‌كان بۆ زێدی خۆیان‌و دابینكردنی پێدوایستیه‌كانی ژیان بۆیان.
6. قوڵكردنه‌وه‌ی گیانی پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه‌ی نێوان پێكهاته‌كانی
عێراق.
دوای ڕزگاركردنی موسڵ، هه‌لومه‌رجێكی نوێ له‌عێراق و ناوچه‌كه
دێته‌ئاراوه، ئه‌گه‌ر به‌وریاییه‌وه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌كری مه‌ترسی جۆراجۆر
ده‌خوڵقێی. حكومه‌تی عێراق به‌پرۆژه‌یه‌كی نوێی ئاشته‌وایی‌و گه‌رانه‌وه بۆ ده‌ستورو
ته‌وافق، كێشه‌كانی عێراق چاره‌سه‌ر بكات، به‌تایبه‌تی ئه‌و كێشانه‌ی بوون به‌هۆی
ئه‌وه‌ی داعش هه‌لومه‌رجه‌كه بقۆزێته‌وه‌و رووبه‌روێكی به‌رچاو له خاكی عێراق
داگیربكات. بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رگا له‌سه‌ر گفتوگۆیه‌كی به‌رپرسیارانه بكرێته‌وه له‌نێوان
لایه‌نه سیاسی‌و پێكهاته‌كانی عێراق بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، به‌تایبه‌تی
گفتوگۆ له‌باره‌ی ئاینده‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان‌و حكومه‌تی عێراق.
بۆ گه‌لی كوردستان هه‌ل‌و ده‌رفه‌تی مێژوویی‌و مه‌ترسیشی له‌خۆگرتووه،
تاكه زامنیش بۆ كورد یه‌كریزی نیشتمانی‌و چاره‌سه‌ركردنی كێشه سیاسیه‌كانی هێزه
سیاسیه‌كان‌و كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانه، تاوه‌كو به‌ستراتیژێكی نیشتمانیی یه‌كگرتوو
خۆی بۆ هه‌لومه‌رجه‌كه ئاماده‌بكات‌و رووبه‌رووی ئه‌و مه‌ترسیانه‌ش ببێته‌وه، كه
ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانیان هه‌یه.
- پیرۆزبێ تێكشكاندنی تیرۆریستان له موسڵ‌و رۆژی داڕمانی خه‌لافه‌تی
داعش...
- سه‌ركه‌وتن بۆ ئازادیخوازان‌و به‌ره‌ی دژه‌تیرۆر...
- سڵاو له شه‌هیدان. بژی پێشمه‌رگه‌و هێزه تێكۆشه‌ره‌كانی
ناو سه‌نگه‌ری تێكشكاندنی تیرۆر...
راگه‌یاندنی مه‌كته‌بی سیاسی
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
29/6/2017