حكومەتی هەرێم هەڵوێستی فەرمی خۆی لەسەر پاشكەوتی موچە راگەیاند

جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، دەیانەوێت لەسەر بنەمایەكی زانستی و توانستی دارایی حكومەت دەستكاری مووچە بكەن و سیستمێكی نوێ بۆ مووچەی فەرمانبەرانی مەدەنی دادەنێن.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنوسیدا باسی لەوەكرد، كار بۆ ئەوە دەكەن سیستمێكی نوێی مووچە دابنێن و چەند قۆناغێكی تر ماوە پێش ئەوەی دەستكاری مووچە بكەنەوە.

وتیشی: بە میزاج كارەكە ناكرێت، لەسەر بنەمای زانستی دەكرێت، گونجاو بێت و لە توانستماندا بێت و پەیوەستیشە بە بایۆمەتری و پشتیوان بە خوا لە مانگی نۆوە مووچە بەو سیستمە دەدرێت، دواتر دەتوانیت سیستمی میلاكاتی حكومەت بگۆڕین، بێگومان سیستمی نوێی مووچە بەشێكە لە چاكسازییەكان و نامانەوێت شتێك بكەین هەڵە بێت.

لە بەشێكی تری قسەكانیدا ئەوەی خستەڕوو، كە پاشەكەوتی مووچە لەسەر خواستی ئەوان نەبووە و پێیانخۆش نەبووە، بەڵام ناچاربوون ئەو كارەبكەن، بۆیە نایانەوێت بڕیارێكی پەلە بدەن و دواتر كۆتایی بە سیستمی پاشەكەوت بهێنرێت.



PM:04:51:03/07/2017