بۆچی ژنان لە کاتی سێکسدا ئازاریان دەبێت؟

زۆرێک لە خانمان و ئافرەتان لە کاتی سێکسکردندا هەست بە ئازار دەکەن، گەر هەموو جارێکیش نەبێت ئەمە هەندێک جار ڕوودەدات و چەند هۆکارێکی هەیە.

یەکێک لە هۆکارەکانی ئازاری ژنان ئەوەیە کاتێک خانمێک دەچێتە تەمەنەوە، ڕێژەی چەوکردن لە جەستەیدا کەمدەبێتەوە و ئەمەش هۆکارە بۆ وشکبوونەوەی زێ، هەروەا شانەکانی زێ زۆر تەنک و ناسکن، ئەگەر بەباشی چەور نەبن لە کاتی سێکسکردندا ئازار پەیدادەبێت، دەبێتە هۆی ئاوسان و دەخورێن.

یەکێکی دیکە نەخۆشییە سێکسییە گوازراوەکانە، کە نابێت بە هیچ شێوەیەک پشتوگوێ بخرێن و یەکێکن لە هۆکارەکانی ئازاری کاتی سێکسکردن.

هۆکارێک کە پزیشکان بەردەوام باسی دەکەن، کەمبوونەوەی هاندان و ورووژاندنی ژنانە کاتێک پیاوان کاتی تەواو نادەن بە ژنەکان چونکە پیاوان بە ێنج خولەک بە تەواوی دەوروژێن بەڵام ژنان زیاتر لە ١٥ خولەکیان پێویستە بۆ وروژاندن و لە کاتێکدا ئەمە ڕوونادات ناوپۆشی ژنان بە تەواوی شێدار نابێت و ئەمەش دەبێتە هۆی دروستبوونی لێکخشاندان و ئازار.

نەخۆشیش هۆکارێکی دیکەیە کە بۆ نمونە هەبوونی نەخۆشی قەبزی و شێرپەنجە و هەوکردنی دیواری منداڵان دەبنە هۆی دروستبوونی ئازاری سێکسکردن.

یەکێکی دیکە لە هۆکارەکان هەستیاری خانمانە هەنێکیان بنە کۆندۆم و هەندێکی دیکەیان بە تۆووی پیاو هەستیاریان هەیە و ئەمەش دەبێتە هۆی دروستبوونی ئازار.

هۆکارێکی دیکەش هەیە کە ئەویش توندی ماسولکەکانی دەوروبەری زێیە بە تایبەت ئەمە لە ژنانی گەنجادا ڕوودەدات کە پیاوەکە بە زەحمەت دەتوانێت چووکی بەرێتە ناو زێی ئافرەتەکەوە و ئەمەش دەبێتە هۆی ئازار.

ئەمە جگە لەوەی خاوێنی ئەندامی زاوزێ زۆر پێویستە چونکە دەبێتە هۆی دروستبووی هەوکردن و هەندێک جاریش بە هۆی بوونی بەکتریاوە ئازار بۆ ژنان دروست دەبێت.



PM:02:07:06/07/2017