جێگری سەرۆكی حكومەت زانیاری نوێ لەسەر موچە ئاشكرادەكات

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت "حكومەت سەرقاڵی داڕشتنەوەی سیستمێكی نوێی موچەیە".

قوباد تاڵەبانی لەمیانی سەردانی بۆ دەڤەری باڵەكایەتی و كۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی ناوچەكە وتی "ڕەخنە نابەجێكان نابنە بەربەست لە بەردەم چاكسازییەكان و روبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و بەدڵنیاییەوە بەردەوام دەبین لەخزمەتكردن، ئێمە هەمیشە خۆمان بەخزمەتكاری میللەتەكەمان زانیوە".

تاڵەبانی ئاشكراشیكرد حكومەتی هەرێمی كوردستان سەرقاڵی داڕشتنەوەی سیستمێكی نوێی موچەیە، كە دادپەروەری زیاتری تێدا بێت.

پێشتر "سپی" لە زاری سەرچاوەیەكی حكومەتی هەرێمەوە ئەوی ئاشكراكرد كە سیستمی موچەی فەرمانبەران و پاشەكەوت لە وادەیەكی نزیكدا گۆڕانكاری بەسەردا دێت.



PM:03:20:09/07/2017