دابەشكردنی موچەی مانگی ئایار دەستی پێكرد

وەزارەتی دارایی دەستی بەدابەشكردنی مووچەی مانگی ئایاری 2017 كرد و وەزارەتی پێشمەرگەش هەموو ئامادەكارییەكی كردوە و سبەینێ مووچەی دیوان و لیوا هاوبەشەكانی ئەو وەزارەتە دابەشدەكرێت.

كەناڵی گەلی كوردستان-ی زمانحاڵی فەرمی یەكێتی بڵاویكردەوە، سبەینێ 10ی تەمموزی 2017، مووچەی مانگی ئایاری دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیوا هاوبەشەكان دابەشدەكرێت.

ئەو كەناڵە لە زاری سەرچاوەیەكی وەزارەتی پێشمەرگەوە ڕایگەیاندووە، چاوەڕێن سبەینێ لەلایەن گەنجییەكانەوە چەكی مووچەیان پێبدرێت و لەهەمان ڕۆژیشدا بۆ وەرگرتنی مووچەی پێشمەرگە سەردانی بانكەكان بكەن.

جەختیشی كردۆتەوە، هەر لەم هەفتەیەدا مووچەی هێزەكانی پێشمەرگە لەیەكەكانی 70 و 80 دابەشدەكرێت.



PM:09:16:09/07/2017