میدیاكانی پارتی به‌ناوی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه، خشته‌ی موچه‌ی مانگی ئایار-یان بڵاوكرده‌وه‌و به‌گوێره‌ی خشته‌كه‌ش، له‌سبه‌ینێ 10ی ته‌مموزه‌وه دابه‌شكردنی موچه ده‌ستپێده‌كات و تاوه‌كو ڕۆژی 27ی ئه‌م مانگه به‌رده‌وام ده‌بێت.
هه‌رچه‌نده تائێستا وه‌زاره‌تی دارایی، به فه‌رمی خشته‌كه‌ی بڵاونه‌كردۆته‌وه، به‌ڵام میدیاكانی پارتی ئاشكرایانكردووه كه سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان و خانه‌نشینان موچه‌ی مانگی ئایار وه‌رده‌گرن.
ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ش ئه‌و خشته‌یه كه‌میدیای پارتی بڵاویكردووه‌ته‌وه :-
١٠/٧/٢٠١٧، مووچه‌ی مانگی ٥ ی ساڵی ٢٠١٧ ی دیوانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و لیواكان دابه‌ش ده‌كرێت.
١١- ١٢ی ئه‌م مانگه مووچه‌ی مانگی ٥ ی ساڵی ٢٠١٧ ی یه‌كه‌كانی (٨٠ و ٧٠) ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه دابه‌ش ده‌كرێت.
به‌رواری ١٣/٧/٢٠١٧، مووچه‌ی مانگی ٥ ی ساڵی ٢٠١٧ ی ئه‌م شوێنانه دابه‌ش ده‌كرێت.
- فه‌رمانده‌ی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی
- فه‌رمانده‌ی پۆلیسی به‌رگری و فریاكه‌وتن
-ئه‌نجومه‌نی ئاسایش
١٥/٧/٢٠١٧، مووچه‌ی مانگی ٥ی ساڵی ٢٠١٧ ی ده‌زگای گشتی ئاسایش دابه‌ش ده‌كرێت.
به‌رواری ١٦/٧/٢٠١٧، مووچه‌ی خانه‌واده‌ی شه‌ھیدان و ئه‌نفالكراوان و زیندانیانی سیاسی و مووچه‌ی مانگی ٥ی ساڵی ٢٠١٧ ی ئه‌م شوێنانه دابه‌ش ده‌كرێت.
- وه‌زاره‌تی شه‌ھیدان و ئه‌نفالكراوان
-ده‌زگای مین
-دیوانی چاودێری دارایی
-- ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ
- ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی ھه‌رێم
- ده‌سته‌ی ژینگه
- ده‌سته‌ی وه‌به‌رھێنان
- ده‌سته‌ی ده‌سپاكی
- كۆمسیۆنی باڵای ھه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستان
١٧-١٨ /٥/٢٠١٧، مووچه‌ی خانه‌نشینانی پێشمه‌رگه دابه‌ش ده‌كرێت.
ڕۆژانی چوارشه‌ممه و پێنج شه‌ممه به‌رواری ١٩-٢٠/٧/٢٠١٧، مووچه‌ی خانه‌نشینانی شارستانی و مووچه‌ی مانگی ٥ی ساڵی ٢٠١٧ ی ئه‌م شوێنانه دابه‌ش ده‌كرێت.
-وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری
- وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی
- وه‌زاره‌تی كاره‌با
- وه‌زاره‌تی گواستنه‌و گه‌یاندن
- وه‌زاره‌تی پلان دانان
ڕۆژی شه‌ممه به‌رواری ٢٢/٧/٢٠١٧، مووچه‌ی مانگی ٥ ی ساڵی ٢٠١٧ ی په‌روه‌رده‌كانی (ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كان) دابه‌ش ده‌كرێت.
ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه به‌رواری ٢٣/٧/٢٠١٧، مووچه‌ی مانگی ٥ی ساڵی ٢٠١٧ ی په‌روه‌رده‌كانی (سه‌نته‌ری شاره‌كان) و وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی دابه‌ش ده‌كرێت.
ڕۆژانی دوو شه‌ممه و سێ شه‌ممه به‌رواری ٢٤-٢٥ /٧/٢٠١٧، مووچه‌ی مانگی ٥ی ساڵی ٢٠١٧ ی ئه‌م شوێنانه دابه‌ش ده‌كرێت.
-وه‌زاره‌تی ناوخۆ
- وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی و بازرگانی
- وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوان
- وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان
- فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی
- مووچه‌ی (كه‌م ئه‌ندامان) ی سه‌ربه وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی
ڕۆژی چوارشه‌ممه و پێنجشه‌ممه به‌رواری ٢٦-٢٧ /٧/٢٠١٧، مووچه‌ی مانگی ٥ی ساڵی ٢٠١٧ ی ئه‌م شوێنانه دابه‌ش ده‌كرێت.
-وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی
- وه‌زاره‌تی ئاوه‌دان كردنه‌وه‌و نیشته‌جێ كردن
- وه‌زاره‌تی كشت‌وكال و سه‌رچاوه‌كانی ئاو
- وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزار
- وه‌زاره‌تی داد
-ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری
- سه‌رۆكایه‌تی ھه‌رێم
- سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان
- سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران