کۆبونەوەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی کۆتاییهات

کۆبونەوەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کۆتاییھات و چەند بڕیارێکیش دران.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 13ی تەمموز مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان لەشاری سلێمانی کۆبونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا،  لە کۆبوونەوەکەدا بارودۆخی سیاسی هەرێم و پرسی ڕیفراندۆم باسی لێوەکراوە.

بەپێی زانیاریەکان یەکێتی بڕیاریداوە گەڕێکی دیکەی سەردان بۆ لای لایەنە سیاسییەکان دەستپێبکاتەوە.



PM:02:37:13/07/2017