"مووچەی مانگی ئایار لەکاتی خۆیدا دەدرێت"

وەزیری دارایی بە وەکالەت رابەر سدیق  جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە مووچە مانگی ئایار لەکاتی خۆیدا دەدرێت.

رابەر سدیق وەزیری دارایی بە وەکالەت بە میدیاکانی نزیک پارتی راگەیاندووە" مووچە مانگی ئایاری فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە کاتی خۆیدا دەدرێت".

ئەو لێدوانە لە کاتێکدایە زانیارییە رۆژنامەوانییەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن، دەستپێکردنی مووچە لە ١٥ ی ئەم مانگە، واتە تەمووزەوە دەستپێدەکات و تا کۆتایی مانگەکە سەرجەم مووچەی مووچەخۆرانی حکومەتی هەرێم دەدرێت.

ماوەیەک بوو جگە لەمووچەی مانگی نیسان کە ناوەڕاستی کە پێش چەژن درا، مانگانە پێدانی مووچە بەپێی ئەو لیستەی وەزارەتی دارایی بلآویدەکردەوە لە ناوەڕاستی هەموو مانگێکەوە دەستیپێدەکرد.



AM:11:33:14/07/2017