دارایی وادەی دابەشکردنی موچەی مانگی ئایار دیاریدەکات

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی ھەرێم وادەیەکی نوێ بۆ دابەشکردنی موچەی مانگی ئایار دیاریدەکات و وادەی کۆتاییهاتنیشی ئاشکرا دەبێت.

ماڵپەڕی SNN لەزاری سەرچاوەیەکی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی ھەرێمەوە بڵاویکردۆتەوە، وەزارەتی دارایی وادەیەکی نوێی بۆ بەدابەشکردنی موچەی مانگی ئایار دیاریکردووە، کە لەسەرەتای ھەفتەی داھاتووەوە دەستپێدەکات.

لەزانیارییەکاندا ھاتووە، کە "وەزارەتی دارایی تاوەکو کۆتایی مانگ موچەی مانگی ئایاری سەرجەم وەزارەت و دامودەزگاکانی حکومەتی ھەرێم دابەشدەکات".

لەچەند مانگی رابردوودا، وەزارەتی دارایی لەڕۆژانی (٨ بۆ ١٠)ی ھەموو مانگێک دەستیکردووە بەدابەشکردنی موچەو ھەندێکجاریش بەھۆی پشووەکانەوە خشتەی موچە  پێشکەوتووە، بەڵام ئەم مانگە بە بەراورد بە مانگەکانیتر موچە دواکەوتووە.



PM:04:33:14/07/2017