هێمن محەمود
پێشکەشکاری بەناوبانگی کەناڵی ئێن ئاڕ تی و بەرپرسی بەرنامەکانی ئەو کەناڵە
هاوسەرگیری کرد.
مەریوان حەسەن
پێشکەشکاری کەناڵی ئێن ئاڕ تی کە ئەویش بە هەمان شێوە ئەم ساڵ هاوسەرگیری کرد لە
ئینستاگرامی تایبەتی خۆی بڵاویکردووەتەوە کە هێمن مەحمود
هاوسەرگیری کردووە.
مەریوان وێنەیەکی خۆی و هێمن و هاوسەرەکەی
هێمنی بڵاوکردووەتەوە و ونوسیویەتی "هێمن گیان لەگەڵ شەنە پیروخەڕۆ بن".
ئەمەش لە
کاتێکدا دێت هەر لەم مانگەدا کارزان عوسمانیش هاوسەرگیری کرد و هەر ئەم ساڵیش
مەریوان حەسەن چووە کەژاوەی زێڕێنی هاوسەرگیرییەوە. هەروەها موراد سورچیش هاوسەرگیری کرد.