بەڕێوەبەری گشتیی ئەزموونەکان لە وەزارەتی پەروەردە، ڕایگەیاند
کە تەنیا چەند وردەکارییەک ماوە بۆ ئەوەی کارەکانیان تەواو بکەن و ئەنجامی
تاقیکردنەوەکانی پۆلەکانی 9ی بنەڕەتی و 12ی ئامادەیی ڕابگەیەنن.
کەریم لەتیف،
بەڕێوەبەری گشتیی ئەزموونەکان لە وەزارەتی پەروەردەی ھەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی
ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند "کۆتا ڕۆژی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی لە
20/7/2017 دەبێت، چونکە بەشێک لە تاقیکردنەوەی پۆلی 12ی ئامادەیی پیشەییەکان تا
ئەو کاتە دەخایەنێت".
بەڕێوەبەری ئەزموونە
گشتییەکان، ناوبراو وتووشیەتی "ھێشتا نەگەیشتووینەتە ھەندێک قۆناغ، بەو
ھۆیەشەوە ناتوانین بە دیاری کراوی ڕۆژی ڕاگەیاندنی نمرەکانی پۆلی 9ی بنەڕەتی و 12ی
ئامادەیی دیاری بکەین، بەڵام پێش کۆتایی ھاتنی مانگی 7ی 2017 ئەنجامەکان
ڕادەگەیەنین".
سپی میدیا لهكاتى راگهیاندنى
ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 9ی بنەڕەتی و 12ی ئامادەیی له لایهن وهزارهتى پهروهردهوه،
ڕاستەوخۆ ئەنجامەکان بڵاودەکاتەوە.