بەڕێوەبەڕایەتی هاتووچۆ هاوڵاتیان بە پەلە ئاگادار دەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان هاوڵاتیان لە بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما و چەند ڕێنماییەکیش بۆ شۆفێران بڵاودەکاتەوە.

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایتی هاتووچۆی گەرمیان بەھۆی بەرزبونەوەی پلەكانی گەرما لە ھەرێمی كوردستان لەم چەند ڕۆژانەی داھاتوو لە نێوان ٤٥ بۆ ٥٥ پلە پێویستە شۆفێران ڕەچاوی چەند دۆخێک بکەن.

ئەو بەڕێوەبەرایەتییە لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست سپی کەوتووە ڕایگەیاندووە بۆ پاراستنی ئۆتۆمبێڵەكانتان ڕەچاوی ئەم خاڵانەی خوارەوە بكەن:

١-جێنەھێشتنی چەرخ
٢-خواردنەوە گازیەكان جێمەھێڵن لە ناو ئۆتۆمبێل
٣-بۆن و پاتری ئامێرە كارەباییەكان بە شێوەێكی گشتی جێمەھێڵن لە ناو ئۆتۆمبێل
٤-پێویستە جامی سەیارەكانتان كەمێك كراوە بن لە كاتی ڕاوەستانی ئۆتۆمبێڵ
٥-پڕنەكردنی تانكی بەنزین
٦-تێكردنی بەنزین لە كاتی ئێوارە
٧-سەفەرنەكردن لە كاتی بەیانیان
٨-تایەكان نابێ زیاد لە پێویست ھەوایان تێبكرێت بەتایبەتی لە كاتی سەفەركردن



PM:03:18:19/07/2017