خشتەی موچە مانگی ئایار بڵاودەکرێتەوە

بەرپرسێکی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم نوێترین زانیاری لەسەر موچەی فەرمانبەران ئاشکرادەکات و ڕایدەگەیەنێت " سبەینێ وەزارەتی دارایی ھەرێم خشتەی نوێی موچە بڵاودەکاتەوە و تا کۆتایی مانگ سەرجەم وەزارەتەکان وەریدەگرن".


د.ئاراس خۆشناو، سەرۆکی سەنتەری زانیاری و لێکۆڵینەوەی ستراتیژی ھەرێم لەئەنجومەنی وەزیران بە؟تۆڕی هەواڵی سلێمانی راگەیاندووە "سبەینێ وەزارەتی دارایی خشتەیەکی نوێی موچە بڵاودەکاتەوە، کە بەشێکی زۆر لەوەزارەتەکان لەخۆدەگرێت".

وتیشی"تا کۆتایی ئەم مانگە تەواوی وەزارەتەکانی حکومەت موچە وەردەگرن و ھیچ کێشەیەک بۆ دابەشکردنەکەی نییە".

لێدوانی ئەو بەرپرسەی ئەنجومەنی وەزیران لەکاتێکدایە، دەستکردن بەدابەشکردنی موچەی مانگی ئایاری موچەخۆران نزیکەی 15 ڕۆژە دواکەوتووە و تا سبەینێش تەنھا موچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگەو ھێزەکانی 70 و 80 دابەشکراوە.



PM:02:46:22/07/2017