دەزگای میللەت کە ماڵپەڕێکی نزیک یەکێتی نیشتیمانی کوردستانە بڵاویکردەوەتەوە پارتی بردنەوەی یانەیەکی ڵە گوێر پێ قبولناکرێت و دوو فەرمانبەر نان‌بڕاو دەکات.
ماڵپەڕی میللـەت پرێس بڵاویکردووەتەوە "پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له كاتێكدا بانگه‌شه‌ى ریفراندۆم و راگه‌یاندنى ده‌وڵه‌تى كوردى ده‌كات، به‌ڵام ته‌نها به‌هۆى ئه‌وه‌ى یانه‌یه‌كى تۆپى پێى سه‌ر به یه‌كێتیى نیشتمانى كوردستان له ناحیه‌ى گوێر پله‌ى یه‌كه‌مى به‌ده‌ستهێناوه، رێگرى له‌و یانه‌یه ده‌كات گۆڕه‌پانى ناحیه‌كه به‌كاربهێنێت و گوشاره‌كانى بۆسه‌ر یاریزانانى یانه‌كه له دام و ده‌زگا ئیدارییه‌كان دروست ده‌كات و هه‌ڕه‌شه‌ى نانبڕین ده‌كات."
"ئه‌حمه‌د زاگه" لێپرسراوى كۆمیته‌ى گوێرى یه‌كێتیى نیشتمانى كوردستان بەو ماڵپەڕەی ڕاگەیاندووە، له دواین خول كه به‌ڕێوه‌چووه به‌هۆى ئه‌وه‌ى یانه‌یه‌كى تۆپی پێى سه‌ر به یه‌كێتیى پله‌ى یه‌كه‌مى به‌ده‌ستهێنا و كاسه‌كه‌ى مسۆگه‌ر كردووه، پارتى دیمو‌كراتى كوردستان فشارى بۆسه‌ر یانه‌كه دروستكردووه و كێشه‌ى بۆ دروستكردوون و رێگه‌یان نادات گۆڕه‌پانى ناحیه‌كه به‌كاربهێنن، كه ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ى یاسایه، به‌ڵام دواجار جارێكى دیكه به مافى ئه‌و یانه‌یه زانرا گۆڕه‌پانه‌كه به‌كاربهێنێت.
ڕاشیگەیاندووە"پاش ئه‌و رێگریانه، ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌ك زیاتره فشاریان خستووه‌ته سه‌ر دوو له یاریزانه‌كانى یانه‌كه كه نزیكه‌ى 15 ساڵه له شاره‌وانى گوێر فه‌رمانبه‌رن و خه‌ڵكى ناحیه‌كه‌ن به‌هۆى ئه‌وه‌ى یه‌كێتیین كێشه‌یان بۆ دروستكراوه و هه‌ڕه‌شه‌ى نانبڕینیان لێكراوه".
لێپرسراوى كۆمیته‌ى گوێرى یه‌كێتیى نیشتمانى كوردستان ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، به‌دواداچوونیان بۆ پرسى گوشار خستنه‌سه‌ر ئه‌و دوو یاریزانه كردووه كه فه‌رمانبه‌رى شاره‌وانى گوێرن، راشیگه‌یاند "به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه هه‌رچى یاسا بێت ئیشى پێناكات و فشار دروست ده‌كات له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ى له ناو ده‌زگاكانى به‌ڕێوه‌بردنى ناحیه‌ى گوێر كه سه‌ر به لایه‌نێكى دیكه‌ى جگه له پارتى بن و دووریان ده‌خاته‌وه".
"ئه‌حمه‌د زاگه" ئه‌وه‌شى وتووە "ئه‌و كه‌سانه‌ى رۆژانه سه‌ردانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ناحیه‌ى گوێر ده‌كه‌ن كاتێك ئیش و كارێكیان هه‌بێت ئه‌وا پرسیاریان لێده‌كرێت كه سه‌ر به چ لایه‌نێكن، ئه‌مه له كاتێكدایه له لایه‌ك داواى سه‌ربه‌خۆیى و ریفراندۆم ده‌كه‌ین به‌ڵام له‌لایه‌كى دیكه له دام و ده‌زگاكانى ئێره ده‌سه‌ڵاته‌كانى پارتى به‌كاردێت بۆ فشار و نانبڕینى خه‌ڵك!".
ناحیەی گویر لە رووی جوگرافی یەوە دەکەویتە ناوەراستی ھەرسێ شاری پارێزگای ھەولێر و پارێزگای مووسڵ و قەزای مەخموور دەکەویتە باشوری خور ئاوای شاری ھەولێر نزیکەی ٤٠ کم لی یەوە دوورە وە ھەروەھا شاری مووسڵ دەکەوێتە باکوری خورئاوای گوێر و نزیکەی ٤٥ کم لی یەوە دوورە قەزای مخموریش دەکەویتە باشوری خور ئاوای شاروچکەی گوێر.