کەناڵێکی نوێی ئاسمانی کرایەوە

کەناڵی ئێن ئاڕ تی ئاشکرایکرد کەناڵی (نەخێر لە ئێستادا) لەسەر مانگی دەستکردی نایلسات پەخشی ئەزمونی دەستپێکرد.

لە هەواڵێکی ماڵپەڕی ئێن ئاڕ تیدا هاتووە جوڵانەوەی نەخێر لە ئێستادا، کەناڵیکی تەلەفزیۆنی ئاسمانی بە ناوى (نەخێر لە ئێستادا) کردووەتەوە و لە ئێستادا پەخشى ئەزموونى دەستپێکردووە و بەم زووانەش پەخشی ئاسایی بەرنامەکانی دەستپێ دەکات.

ڕاشگەیەندراوە کەناڵەکە لەسەر مانگی دەستکردی نایلسات و بە فریکوێنسی ١٢٥٢١ ڤێرتیکاڵ پەخشی ئەزمونی دەستپێکردووە.

جوڵانەوەی نەخێر لەئێستادا بڕیارە لەلایەن ژمارەیەک کەسایەتى و رۆشنبیر و چالاکوانی مەدەنی لە هەرێمی کوردستان رابگەیەندرێت و لەلایەن شاسوار عەبدولواحیدەوە پشتگیری دەکرێت.



PM:01:51:07/08/2017