ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی، ئه‌نجامدانی ریفراندۆم به سه‌ركێشی ناوده‌بات، كه نازانرێت ئه‌نجامه‌كه‌ی باش ده‌بێت، یان خراپ، راشیده‌گه‌یه‌نێت "ده‌بێت واز له‌و درۆ و خه‌ڵك هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنه بهێنین كه هه‌موو وڵاتانی جیهان له‌و پرۆسه‌یه‌دا له‌گه‌ڵمانن".
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد، له‌میانه‌ی به‌شداریكردنی له كۆڕێكدا، كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 7ی ئابی 2017، له‌لایه‌ن لقی سلێمانی یه‌كێتی نوسه‌رانی كورد، له‌باره‌ی گوشاره ناوخۆیی و ده‌ره‌كییه‌كان له‌سه‌ر ریفراندۆم رێكیخستبوو، رایگه‌یاند "نابێ درۆ له‌گه‌ڵ خه‌ڵك بكه‌ین و پێیان بڵێین وڵاتانی جیهان له پرسی ریفراندۆمدا له‌گه‌ڵمانن".
ئەسەسەرد وتیشی "پێویسته واز له درۆكردن بهێنین و خه‌ڵك هه‌ڵنه‌خه‌ڵه‌تێنین بڵێین هه‌موو وڵاتان له‌گه‌ڵمانن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وڵاتان له‌و پرسه دژمانن".
له‌باره‌ی ئه‌نجامدانی ریفراندۆمیشه‌وه وتی: راستییه‌كی دیكه هه‌یه، ئه‌وه‌یه بمانه‌وێت و نه‌مانه‌وێت ئه‌وه جۆرێكه له جۆره‌كانی سهركێشكردن، یان باش ده‌بێت یان خراپ، من له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌م ئه‌و سه‌ركێشییه نه‌كه‌ین و به‌وردی و به‌به‌رنامه، ئیش بكه‌ین بۆئه‌وه‌ی به‌سه‌ركه‌وتن بگه‌ین.
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد مه‌ترسی خۆیشی له سه‌رنه‌كه‌وتنی پرۆسه‌كه نیشاندا‌و وتی: ترسی ئه‌وه‌م هه‌یه ئه‌گه‌ر ئه‌م پڕۆسه‌یه ده‌ست پێبكه‌ین و سه‌ركه‌وتوو نه‌بین، خه‌ڵك ئومێدی ئه‌وه‌ی نامێنێت تا 30 ساڵی دیكه پرۆسه‌یه‌كی دیكه له‌م بابه‌ته ده‌ست پێبكه‌نه‌وه، بۆیه پێویسته له‌ئێستاوه خه‌ڵك بێ‌ئومێد نه‌كه‌ین، ئه‌گه‌ر دڵنیاین سه‌رده‌كه‌وین و ده‌توانین ئامانجه‌كه‌مان به‌ده‌ستبهێنین، كه بریتییه له‌دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت، بابه‌رده‌وام بین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ناتوانین پێیوسته چاره‌سه‌رێكی دیكه بدۆزینه‌وه، ئه‌مه‌ش باشتره له‌وه‌ی كه تووشی شكست بین.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی، باسی له‌وه‌كرد كه مادام ده‌ستمان به‌و پرۆسه‌یه كردووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌داین به‌رده‌وامبین، به‌ڵام چاوه‌ڕێی ئه‌وه ده‌كه‌ین په‌رله‌مان كارا بكرێته‌وه‌و یاسای ریفراندۆم ده‌ربكات و له‌وێوه بڕیار بدرێت ئایا له‌و به‌رواره‌ی بۆی دیاریكراوه، پرۆسه‌كه ئه‌نجام بدرێت، یان دوابخرێت.