بڕیار لەسەر پێدانەوەی قەرزی پاشكەوتی موچەی فەرمانبەران دەدرێت

وتەبێژی یەکێتیی وەبەرهێنەرانی کوردستان پێیوایە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا، ”گۆڕانکارییەکی گەورە" لە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستاندا دەکرێ.

مەلا یاسین مەحموود، وتەبێژی یەکێتیی وەبەرهێنەرانی کوردستان، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاندوە: ”سەرچاوەیەکی باڵا پێی ڕاگەیاندووین کە وێڕای دەستکاریکردنی پاشەکەوتی مووچە، بیر لەوەش کراوەتەوە کە بە چ ڕێگەیەک، قەرزی مووچەخۆران بدرێتەوە، بۆیە لە چەند رۆژی داھاتوودا مووچەخۆران ئەو هەواڵە دەبیستن".

ئەمە لە کاتێکدایە کە پێشتر سەفین دزەیی، گوتەبێژی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە میدیاکانی ڕاگەیاند، دەمێکە باس لە پاشەکەوتی مووچە دەکرێت، ئێستا وەزارەتی دارایی و لێژنەی تایبەت لەسەر چەند سیناریۆیەک کار دەکەن، بە پێی بنەمای داھات و زیادبوونی داھات، ئەو سیناریۆیانەش لەگەڵ لێژنەی پسپۆڕ لە ئەنجومەنی باڵای قەیرانی دارایی گفتوگۆی لەسەر دەکرێت و بڕیاری پێویستی لە بارەوە دەدرێت.



AM:11:01:10/08/2017