لەپشدەر ژنێک خۆی خنكاند

ژنێکی 28 ساڵ لە ناحیەی ژاراوە خۆی خنکاند و پۆلیسیش دەڵێت "تا ئێستاهۆکاری ڕووداوەکە نادیارە".

 



عوسمان محمد، جێگری بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شەهیدانی قەڵادزێ ڕایگەیاند ژنێكی تەمەن 28 ساڵ كە خاوەنی سێ منداڵە لەناحیەی ژاراوەی پشدەر خۆی خنكاندوە.

بەپێی زانیاریەکان ژنەکە دانیشتووی قەڵادزێیە و بەمیوانی سەردانی ماڵی دایکی کردووە لەناحیەی ژاراوەی سەر بەقەزای پشدەر و لەوێ بە پەت خۆی خنکاندووە.

دوای ئەوەی کەس و کارەکەی بەڕووداوەکەیان زانیوە دەستبەجێ گەیاندوویانەتە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ، بەڵام هەر لەماڵەوە گیانی لەدەستداوەو لە ئێستادا تەرمەکەی لەپزیشکی دادی قەڵادزێیە و پزیشک و پۆلیس سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن بۆ زانینی هۆکاری ڕاستەقینەی مردنەکەی دیاریش نیە کە ئایا تەرمەکەی ڕادەستی کەس و کارەکەی دەکرێتەوە یان ڕەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی دەکرێت بەمەبەستی لێکۆلینەوەی زیاتر.

خالید ئەحمەد



PM:02:25:12/08/2017