خشتەی کارەبا بۆ ڕۆژانی جەژن دەگۆڕدرێت

حەمە ئەمین هەورامی، وتەبێژی وەزارەتی کارەبای هەرێم بە ماڵپەڕی "دواڕۆژ"ی ڕاگەیاندووە "لە ڕۆژانی جەژندا چەند کاتژمێرێک کارەبای نیشتیمانی زیاد دەبێت".

وتەبێژی وەزارەتی کارەبا ئەوەی خستەڕوو بەهۆی نزمبوونەوەی پلەی گەرما و پشوی فەرمانگەکانەوە بڕێکی زیاتر کارەبا دەگەڕێتەوە و بەو هۆیەوە دەتوانرێت چەند کاتژمێرێک زیاتر کارەبا بە هاوڵاتیان بدرێت.

ئەوەشی ئاشکراکردووە کە بڕی پێدانی کارەبا لە پارێزگایەکەوە بۆ پارێزگایەکی دیکە دەگۆڕێت، بەڵام بەگشتی لە 12 کاتژمێر زیاتر دەبێت.

پێشتریش سالار حسامەدین، بەڕێوەبەری گشتی كارەبای سلێمانی، ڕاگەیاند: پلانمان داناوە ئەگەر پلەكانی گەرما چەند پلەیەكیش نزم ببنەوە، لەڕۆژانی جەژنی قورباندا، (14-16) كاتژمێر كارەبا لەشەوو ڕۆژێكدا بدرێتە هاوڵاتیان.

ڕوونیشی کردووەدەوە " ئەوەی كە دەمێنێتەوە، بەكارەبای مۆلیدە ئەهلییەكان پڕدەكرێتەوە، تا بەشێوەیەكی تەواوەتی كارەبا بۆ هاوڵاتیان دابین بكرێت".



PM:08:18:31/08/2017