له ڕوونكردنهوهیهك بهرپرسی نووسینگهی لهندهن و پهیامنێری ئێن ئاڕ تی له پاریس دهستكێشانهوهی خۆیان له كاركردن لهگهڵ كهناڵی ئێن ئاڕ تی ڕاگهیاند و هیوای سەرکەوتن بۆ هاوکارەکانیشیان دەخوازن.
لە ڕونکردنەوەیەکی هاوبەشدا کە وێنەیەکی دەست "سپی میدیا" کەوتووە هەریەکە لە سەرهەنگ حارس، بهرپرسی نووسینگهی لهندهن و هەڵگورد سەمەد، پهیامنێری ئێن ئاڕ تی له پاریس دهستكێشانهوهی خۆیان له كاركردن لهگهڵ كهناڵی ئێن ئاڕ تی ڕاگهیاندووە.
دەقی ڕوونکردنەوەکە:
ڕوونکردنەوە
لەمڕۆ (٢٠١٧/٨/٣١)ەوە ئێمە، سەرهەنگ حارس و هەڵگورد سەمەد، چیتر کارمەندی کەناڵی NRT نین و کۆتایی بە ڕاژەکانمان دەهێنین.
لە سەرەتای دەستبەکاربوونمانەوە، هەمیشە بەوپەڕی پیشەگەری و بێلایەنی و هاوسەنگییەوە کارە ڕۆژنامەوانییەکانمان ئەنجامداوە، نەمانهێشتوە بەهیچ شێوەیەک ڕکابەریی حیزبی و شارچێتی کاریگەری لەسەر کارەکانمان هەبێت. بەرهەمەکانیشمان گەواهی ئەم ڕاستییەن.
ئەزموونی کاری ئێمە وەکو بەرپرسی نووسینگەی لەندەن و پەیامنێری NRT لە پاریس پڕیەتی لە هەوراز و نشێو، هەڵکشان و داکشان، هەروەها ئەزموونێکی نوێی کاری رۆژنامەوانیی کوردی بوو لە ئەوروپا. لە ڕوانگەی بڕوا بوونمان بە مافی زانین، بڕیارمانداوە کە ئەزموونی خۆمان لەو کەناڵە لە داهاتوودا بە زنجیرە بڵاو بکەینەوە.
ئومێدی سەرکەوتن بۆ هاوکارانی پێشوومان لەو کەناڵەدا دەخوازین و هیوادارین "بێلایەنی" بکەن بە بنەمای کارەکانی داهاتوویان.
سەرهەنگ حارس/ لەندەن
هەڵگورد سەمەد/ پاریس
٣١ی ئۆگۆستی ٢٠١٧