وەزارەتی دارایی بڕیارێکی دەرکرد

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا بە پەیڕەوكردنی سیستمی "مەڵبەندی لە پارەدان" و "تۆماركردنی دوانەیی" و بۆ ئەوەش كار بە سیستمی ئەلیكترۆنی دەكات.

بەپێی ڕێنماییەكەی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم، بڕیار دراوە، هەر دامەزراوە، دەستە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی، زانكۆ، پارێزگایەك یەك یەكەی ژمێریاری هەبێت.

هەر بە گوێرەی ئەو ىڕیارە کە ئیمزای ڕابەر سدیق، بریکاری وەزارەتی دارایی بە وەکالەتی لەسەرە بڕیاردراوە بە پێكهێنانی لیژنەیەك بۆ داڕشتنەوەی یەك یەكەی ژمێریاری و ئەندامەكانیشی بریتین لە (بەڕێوەبەری ژمێریاری و ژمێریار و وردبین و بەڕێوەبەری كارگێڕی خۆیەتی).



PM:08:00:01/09/2017