وێنەکانی موراد و هاوسەرەکەی لە حەج بڵاودەبێتەوە

ئەستێرەی بەناوبانگی تورکیا موراد یەڵدرم بە وێنەکانی لە سعودیە لەگەڵ هاوسەرە مەغریبیەکەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان هەوادارانی سەرسام کرد.

 


موراد یەڵدرم لەگەڵ هاوسەرە مەغریبیەکەی ئیمان ئەلبانی، بەرەو سعودیە گەشت دەکەن بەمەبەستی جێبەجێکردنی فەریزەی حەج سەردانی ماڵی خودا دەکەن، وێنەکانیان لەناو تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و میدیاکان بەشێوازێکی فراوان بڵاوبووەوە.

بەشێک لە هەوادارانیان وەسفیان دەکەن و دەستخۆشیان لێدەکەن، بەڵام بەشێکی دیکەیان دەڵێن ئایا دوای حەج هەمان کاری جاران دەکەنەوە.

موراد یەڵدرم ناسراو بە ئەمیر ئەستێرەی ناسراوی تورکیا، دوای بڵاوکردنەوەی چەند وێنەیەکی ئیمان ئەلبانی دەرکەوت کەوتووەتە داوی خۆشەویستی ئەو شاجوانەوە، دواتریش بەفەرمی لەلایەن سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆگان و خێزانیەکەوە لەڕێگەی فەیس تایمەوە خوازبێنی کرا هاوسەرگیری لەگەڵدا کرد و سێ ئاهەنگی ئەنجامدا.

ئیمان ئەلبانی ساڵی 2006 وەک شاجوانی مەغریب هەڵبژێردراو، دواتر لە ساڵی 2009ش وەک شاجوانی عەرەب دیاریکرا، موراد یەڵدرم لەدایکبووی ساڵی 1979، پێشتر هاوسەری خانمە ئەکتەری تورکیا بورتەشین تەرزی ئۆغلۆ بوو.



PM:08:06:05/09/2017