عەبادی سەردانی توركیا دەكات

ڕۆژنامەیەكی سعودی ئاشكرایدەكات، بەمنزیكانە حەیدەر عەبادی بۆ گفتوگۆكردن لەسەر ڕیفراندۆمی هەرێمی كوردستان سەردانی ئەنقەرە دەكات

ڕۆژنامەی "ڕیاز"ی سعودی لەزاری بەرپرسێكی نزیك لەسەرۆك وەزیرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، بەمنزیكانە عەبادی بۆ گفتوگۆكردن لەسەر ڕیفراندۆمی هەرێمی كوردستان چاوی بە بەرپرسانی باڵای ئەنقەرە دەكەوێت.

سەرچاوەكە كە ناوی ئاشكرا نەكراوە جەختیشی لەوەكردووەتەوە "لەبەر ئەوەی توركیا بە ئاشكرا دژایەتی خۆی بۆ ڕیفراندۆم ڕاگەیاندووە، عەبادی دەیەوێت لەنزیكەوە ئەو بابەتەیان لەگەڵ تاوتوێ بكات". 

بەرپرسەكە ئەوەشی ئاشكراكردووە كە لەسەر داوای ماكرۆنی سەرۆكۆماری فڕەنسا، عەبادی لە داهاتوویەكی نزیكدا سەردانی پاریس دەكات

بڕیاری سەردانی عەبادی بۆ بەغدا هاوكاتە لەگەڵ لێدوانەكانی بەرپرسانی توركیا كە ڕیفراندۆم ڕەت دەكەنەوە و لە دوایین پێشهاتیشدا بینالی یڵدرم سەرۆك وەزیرانی توركیا رایگەیاند "هەمیشە دەڵێین كە بڕیاری ئیدارەی هەرێمی باكووری عێراق بۆ هەوڵی ئەنجامدانی ریفراندۆم هەڵەیەكی یەكجار گەورە دەبێت، بە هەمان شێوەش هەڵوێستمان درێژەی هەیە، پێویستە ئەم ریفراندۆمە ئەنجام نەدرێت".

بینالی یڵدرم  وتووشیەتی "خۆی كۆمەڵێك كێشە هەیە، ئەنجامدانی ڕیفراندۆمیش بێجگە لە دروستكردنی گرفتی نوێ،  هیچ سوودێكی بۆ وڵاتانی ناوچەكە نابێت".



AM:09:28:06/09/2017