بڕیاردرا سێ رۆژ بکرێتە پشوو لە هەرێمدا
لە مانگی ئەیلولدا سێ رۆژە دەکرێتە پشووی فەرمی لەسەرجەم دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێمدا.
بەپێی خشتەی پشووەکانی ساڵ لەمانگی ئەیلولدا رۆژانی ١ ی موحەرەم و ١٠ موحەرەم دەکرێنە پشوو.
رۆژی ١ی موحەرەم کە دەکەوێتە ٢١ ی ئەیلول، لەگەڵ رۆژی ٣٠ ی ئەیلولیش کە ١٠ ی موحەرەمە رۆژانی پشوون.
هەروەها بەپێی سەرچاوەیەکی تایبەتی حکومەتی هەرێم کە بە سپی راگەیاند، رۆژی ٢٥ ی ئەیلولیش، دووشەممە، کە رۆژی ئەنجامدانی ریفراندۆمە دەکرێتە پشووی فەرمی.
AM:12:51:07/09/2017