هونەرمەندێک دوای حەجکردن گیانی لەدەستدا

ئەكتەری ناسراوی میسری ئوسامە ئەبوئەلخەیر لەدوای بەجێهێنانی حەج لە شاری مەككە كۆچی دوایی كرد.

پاش ئەنجامدانی فەریزەی حەج ئەكتەری ناسراوی میسری ئوسامە ئەبوئەلخەیر گیانی لەدەستدا و وەزارەتی تەندروستی میسر لەسەر هۆكاری گیانلەدەستدانەکەی ڕایگەیاند، ئوسامە بەهۆی نەخۆشی دڵەوە گیانی لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی میسر دەشڵێت، لە حەجی ئەمساڵدا تا ئیستا ٦٧ میسری لە سعودیە گیانیان لەدەستداوە، کە سەرجەمیان لە شاری مەککە بەخاک دەسپێردرێن.

ئوسامە ئەبولخەیر لەدایكبووی ساڵی ١٩٥١ ەو لە چەندین كاری سینەمایی و درامادا بەشداریكردووە، لە بەناوبانگترین كارەكانی فیلمی هەمام لە ئەمستەردام و درامای هاوڕێی ڕاستەقینە و فیلمی هاوڕێیەتی سەرمایەدارێكە.

لە ساڵی ٢٠٠٢ ەوەوە ئەو هونەرمەندە وازی لە كاری نواندن هێناوە و كۆمپانیایەكی گەشتیاری تایبەت بە حەج و عومرەی لە هۆڵەندا دامەزراندووە.



PM:07:33:07/09/2017