وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاگاداری دەرچوانی خوولی یەکەمی پۆلی ١٢ ئاگادار دەکاتەوە لەسەر چۆنێتی پڕکردنەوەی فۆری زانکۆ "ئۆن لاین".
لەو ئاگادارییەدا کە دانەیەکی بۆ سپی نێردراوە، وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئاگاداری دەرچوانی خولی یەکەمی قۆناخی دوانزەی ئامادەیی دەکات، بەمەبەستی داواکاری پێشکەشکردن لەڕێگەی (زانکۆلاین) بۆ وەرگرتن لە زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکان، پێوستە بۆ بەدەستهێنانی ناوی بەکارهێنەرو وشەی تێپەڕ (یوزەیەر نەیم و پاسۆرد) بەکۆدی تاقیکردنەوەکانی قۆناخی دوانزەی ئامادەیی بچنە ناو سیتسمی زانکۆلاین، دواتریش ژمارەی تەلەفۆنی خۆیان تۆمار بکەن و، پاشانیش لەڕێگەی کورتە نامەیەکەوە ناوی بەکارهێنەرو وشەی تێپەڕ (یوزەیەر نەیم و پاسۆرد)یان بەدەست دەگات.
هەروەها هاتووە "سەبارەت بە نەگەیشتنی ناوی بەکارهێنەرو وشەی تێپەڕ بە بەشێک لە دەرچوان لە ڕێگەی کورتەنامەوە، عەباس ئەکرەم ڕایگەیاند: هەر دەرچویەکی قۆناخی دوانزەی ئامادەیی ئەگەر لەماوەی (٢٤) سەعات تا ئێستا ناوی بەکارهێنەرو وشەی تێپەڕ (یوزەیەر نەیم و پاسۆرد)یان بەدەست نەگەیشتوە، پێویستە دوبارە هەمان هەوڵ بداتەوە بۆ ئەوەی لە ڕێگەی کورتە نامەیەکەوە ناوی بەکارهێنەرو وشەی تێپەڕ (یوزەیەر نەیم و پاسۆرد)یان بەدەست بگات و، دواتر دەتوانن بچنە ناو سیستمی (زانکۆلاین) بۆ هەڵبژاردنی بەش و کۆلێژ و پەیمانگە لە زانکۆکان".
وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئەوەشی ڕاگەیاند پێویستە دەرچوانی خولی یەکەمی قۆناخی دوانزەی ئامادەیی پەلە بکەن لە پڕکردنەوەی (زانکۆلاین)، چونکە ماوەی پێشکەشکردن لە سەعات ١٢ی شەوی (١٤/٩/٢٠١٧) کۆتایی دێت.
http://www.mhe-krg.org/ku/node/3593