"سپی" زانیاری بڵاونەکراوەی ناو کۆبوونەوەی سێ قۆڵی ئاشکرادەکات

لەکۆبوونەوەی ئەمڕۆی بزووتنەوەی گۆڕان و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و پارتی دیموکرانی کوردستان چەند پێشنیارێک تاوتوێ کراوە و "سپی"ش زانیاری بڵاونەکراوە ئاشکرادەکات.

سەرچاوەیەکی ئاگادار و بەرپرس لەناو کۆبوونەوەی سێ قۆڵی بە "سپی میدیا"ی ڕاگەیاند "یەکێتی و پارتی پێشنیازی ئەوەیان بۆ گۆڕان کردووە دوو ساڵ ماوەی کارکردنی پەرلەمانی کوردستان و حکومەت بە ستافی ئێستایەوە کارا بکرێتەوە لە بەرامبەردا  بزوتنەوەی گۆڕان دەنگ بدات بە درێژکردنەوەی ویلایەتی بارزانی بۆ دوو ساڵیتر".

سەرچاوەکە ئەوەشی خستەڕوو بزووتنەوەی گۆڕان پێشنیازی ئەوەیکردوە پەرلەمان لەکۆێ وەستاوە لەوێوە دەست بە کارەکانی بکاتەوە وەک ئاماژەەک بۆ هەموواری یاسای سەرۆکایەتی هەرێم کە پەرلەمانی لەسەر پەکخراوە، بەڵام لە بەرامبەردا یەکێتی و پارتی ڕایانگەیاندووە "کە جگە لە ڕیفراندۆم لەسەر هەر پرسێکی دیکە پەرلەمان دەبێت لەدوای ڕیفراندۆمەوە بیخاتە بەرنامەی کارەوە"

سەبارەت بە وەڵامی گۆڕانیش ڕایگەیاند "بزوتنەوەی گۆڕان وتویانە کە بۆ دوا بڕیار دەگەڕێنەوە بۆ بڕیاری خانەی ڕاپەڕاندن و جڤاتی نیشیمانی".



PM:06:11:12/09/2017