بەندكراوێك خۆی خنكاند

بەندكراوێكی بەندینخانەی سوسێ لە سلێمانی گیانی لەدەستدا و پۆلیسیش دەڵێت "خۆی خنكاندووە".

ئەمڕۆ یەكشەممە 17ی ئەیلول رائیدی ئیقبال محەمەد، وتەبێژی پۆلیسی قەزاكانی سلێمانی راگەیاند، شەوی رابردوو بەندكراوێك كە سزای هەتاهەتایی هەبوو لە بەندینخانەی سوسێ "خۆی خنكاندووە" 

دەشڵێت "دوای لێكۆڵینەوە دەركەوتووە كە بەهۆی بە بەكارهێنانی لێواری بەتانی خۆی خنكاندووە"

وتەبێژەكەی پۆلیس راشیگەیاند، بەندكراوەكە تەمەنی 25 ساڵە و خەڵكی بەغدا بووە

بەندینخانەی سوسێ سەر بە حكومەتی عێراقە و دەكەوێتە سنوری ناحیەی پیرەمەگرون لە سلێمانی.



PM:12:30:17/09/2017