رۆژێك پشووی فەرمی راگەیەنرا

حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاردەدات رۆژێکی ئەم هەفتەیە لەسەرجەم دامودەزگا حكومییەكاندا ببێتە پشووی رەسمی.

بەپێی ساڵنامەكانی حكومەتی هەرێم كە دوای رەزامەندی لەلایەن پەرلەمانی كوردستان لە 18ی ئازاری 2015 دەرچووە، بڕیاریداوە هەموو ساڵێك بە بۆنەی سەری ساڵی كۆچییەوە، یەكەم رۆژی مانگی موحەڕەم لەسەرجەم دامودەزگاكانی حكومەتی هەرێم بكرێتە پشووی رەسمی.

بەپێی رۆژمێری سەری ساڵی كۆچی، ئەمساڵ 1ی موحەڕەم دەكەوێتە رۆژی پێنجشەممە 21ی ئەیلولی 2017ەوە بەو هۆیەوە ئەو رۆژە دەبێتە پشووی رەسمی.



AM:10:24:18/09/2017