21 هاوڵاتی باشوری كوردستان لە دەریای رەشدا خنكان

بەهۆی كەوتنە ژێر ئاوی یەختێك لە دەریای رەش، 70 پەناخواز گیانیان لەدەستدا كە 21 كەسیان كوردن‌و هاوڵاتی باشوری كوردستانن.

ئاری جه‌لال، سه‌رپه‌رشتیاری‌ فیدراسیۆنی‌ سه‌راسه‌ری‌ په‌نابه‌رانی‌ عێراق له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ دواڕۆژی وتووە: ئه‌و یه‌خته‌یه‌ی دوێنێ له‌ ده‌ریای ره‌شدا كه‌وته‌ ژێر ئاو 70 كه‌س به‌و هۆیه‌وه‌ گیانیان له‌ ده‌ستدا و دوای به‌دوادواچوونێكی زۆر بۆیان ده‌ركه‌وتووه‌ 21 ته‌رم له‌وانه‌ كوردی باشووی كوردستان و ئێستا براونه‌ته‌ پزیشكی‌ دادوه‌ری‌ له‌شارۆچكه‌ی‌ كۆجه‌لی‌ له‌توركیا.

وتیشی "له‌گه‌ڵ حكومه‌تی‌ هه‌رێم و حكومه‌تی‌ تورکیا له‌ هه‌وڵدان بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌زووترین كاتدا ڕێكاره‌ یاساییه‌كانیان بۆ ئه‌نجام بدرێت و ته‌رمه‌كان بگه‌ڕێندرێنه‌وه‌ هه‌رێمی‌ كوردستان".

نیوه‌ڕۆی رۆژی هه‌ینی 22ی ئه‌یلولی2017، یەختێکی کۆچبەران لە دەریای رەشی تورکیا بە 70 سەرنشینی باشووری کوردستان و عێراقەوە ژێرئاوکەوت، تا ئێستا 40 کەس رزگارکراون، 21 کەسیش خنکاون كه‌ خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانن و ئەوانه‌تریش دتا ئێستا بێسەروشوێنن.



AM:10:17:24/09/2017