بۆ ئافرەتان: بۆ دەستکەوتنی جەستەو پێستێکی جوان پێویستە ئەم خۆراکانە بخۆیت


هەموو ئافرەتێک پێویستە ئەم خۆراکانە بخوات لەبەرئەوەی چەکی جوانین.هەندێک کەس بۆ دەست کەوتنی جەستەیەکی نۆرماڵ هەڵدەستێت بە دانانی پارێز، هەندێکی کە کاتێکی زۆر بەفیڕۆدەدات لە هۆڵی لەشجوانیدا،هەندێکی کە پارەیەکی زۆر سەرف دەکات لەبەکارهێنانی کرێمی جوانکاریدا.بەڵام چەندین خۆراک هەن کە یارمەتی دەرێکی باشی تەندروستی جەستەن هەروەها دەبنە هۆی دەست کەوتنی پێستێکی جوان وجەستەیەکی نۆرماڵ.

- بۆ هەبوونی پێستێکی جوان و درەوشاوە ئەم خۆراکانە بخۆ:

ماسی: یارمەتی تەندروستی پێست دەدات هەروەها بە گەنجی دەیهێڵێتەوە.

بادەم، ڕۆنی کونجی، کەرەوز، ئەمخۆراکانە سەرچاوەی ڤیتامین A, E, C ,هەروەها دژە ئۆکسانن کە ڕێگری دەکەن لە پیربون.

- بۆهەبونی مەمکێکی تەندروست و دور لە نەخۆشی ئەمخۆراکانە بخۆ:

بەپێی چەند لێکۆڵینەوەیەک ئەم خۆراکانە ڕێگری دەکەن لە شێرپەنجەی مەمک.

خۆراکەکان:

برۆکلی، قارچک، چای سەوز.

- بۆ ڕاگرتنی باڵانسی هۆڕمۆنەکان ئەم خۆراکانە بخۆ:

زاناکان لەوباوەڕەدان کە خواردنی ماسی سەلەمون ، بادەم، گوێز، چەرەساتەکان، هەروەها ڕۆنی کونجی،هۆکارێکی باشن بۆ ڕاگرتنی باڵانسی هۆرمۆنی ئافرەتان ئەمە جگەلەوەی کە وزەو جوانیەکی تایبەتیشی پێدەبەخشێت.

سەرچاوە: ‌Health &Eating Food

وە:هە-ف



PM:08:10:30/09/2017