بارزانی سەردانی گڵکۆی مام جەلالی کرد
به‌یانی ئه‌مڕۆ 7-10-2017 مه‌سعود بارزانی و نێچیرڤان بارزانی سه‌ردانی مه‌زارگه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال كرد‌و تاجه‌گوڵینه‌ی رێزلێنانی له‌سه‌ر مه‌زاری سه‌رۆك مام جه‌لال دانا.
بارزانی له‌سه‌ر گڵكۆی سه‌رۆك مام جه‌لال له‌گردی ده‌باشان بۆ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاند وتی: له‌سه‌ر هه‌موان پێویسته برایه‌تی و یه‌كڕیزی بپارێزین تاگو گیانی سه‌رۆك مام جه‌لال و ته‌واوی شه‌هیدان شادبێت.
وتیشی: مام خواستی یه‌كریزی گه‌لی كورد هه‌بوو، بۆیه پشتبه‌خوا داواكه‌ی جێبه‌جێ ده‌كه‌ین و دڵ مام جه‌لال-یش خۆی ده‌كه‌ین.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: كه‌س به‌قه‌د من هه‌ست به‌بۆشایی سه‌رۆك مام جه‌لال ناكات، له كاتی بوونی هه‌ر كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌شدا ته‌نها به یه‌ك په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی من و مام جه‌لال چاره‌سه‌ر ده‌بوو.
له‌كۆتاییدا وتیشی: ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئێمه‌بێت بۆ برایه‌تی و یه‌كڕیزی به دڵنیاییه‌وه ده‌یكه‌ین و رۆحی سه‌رۆك مام جه‌لال ئاسووده ده‌كه‌ین.
AM:11:12:07/10/2017