سەفین دزەیی: هەرێم بەشێکە لەعێراق

وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان جەختدەكاتەوە لەوەی تائێستا هەرێمی كوردستان بەشێكە لەعیراق ڕایدەگەیەنێت "هەرێم هیچ هەنگاوێك بۆ داهاتوو بەبێ بەغدا نانێت".


سەفین دزەیی، وتەبێژی حكومەتی هەرێم لەچاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ (بی بی سی) لەبارەی جیابوونەوە لە عێراق ڕایگەیاندووە "تائێستا هەرێم بەشێوەیەكی فەرمی بەشێكە لەعیراق و بەبێ گفتوگۆكردن لەگەڵ بەغدا، هیچ هەنگاوێك بۆ داهاتوی خۆمان نانێین".

وتەبێژی حكومەتی هەرێم ڕەتیشیمکردەوە ئەنجامی ڕیفراندۆمەكەی ڕۆژی 25ی ئەیلولی مانگی ڕابردوو هەڵبوەشێتەوە و دەڵێت "كارێكی زۆر ئەستەمە و ناكرێت".

سەبارەت بە پەیوەندیان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ سەفین دزەیی دەڵێت "دۆستانی دوێنێمان نابنە دوژمنی ئەمڕۆمان و پێمانوانییە توركیاو ئێران بژاردەی سەربازیی دژی هەرێم بەكاربهێنن".

دزەی جەخت لەوە دەکاتەوە دەبێت پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا بەردەوامبن و دەڵێت "ناكرێت بەبێ ڕەزامەندی بەغدا، هەرێم هیچ هەنگاوێك بنێت".



PM:04:12:07/10/2017